فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گونده‌كانی بناری قه‌ندیل بۆردومان ده‌كه‌ن
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی بناری قه‌ندیل ده‌كه‌ن.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی بناری قه‌ندیل ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌رێمه‌كه ڕایانگه‌یاند، له كاتژمێر ١٠:٤٥ی ئه‌مڕۆوه تا ئێستا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆردومانی بناری قه‌ندیل ده‌كه‌ن. ڕاگه‌یه‌نرا له هێرشه‌كه‌دا دۆڵی به‌دران-ی گوندی بۆكریسكان كراوه‌ته ئامانج.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بۆردومانه‌كه هێشتا به‌رده‌وامه و زیان به سروشت، ڕه‌ز و باخی گوندنشینان گه‌یشتووه.
s.m