گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه و یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد - یه‌ژا ستار، ئه‌مڕۆ كاتژمێر ١٠ له گردی لێلیكان له ٨ قۆڵه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر سه‌ربازانی توركیای داگیركه‌ر.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، گه‌ریلاكان له ٦ قۆڵه‌وه به چه‌كی جۆراوجۆر گورزی توندیان له سه‌ربازانی توركیا داوه. هه‌روه‌ها له ٢ قۆڵی دیكه‌وه به چه‌كی قورس هێرشیان كردۆته سه‌ر سه‌ربازانی توركیا.
له دوای چالاكییه‌كانی ئه‌مڕۆی گه‌ریلا، كاتژمێر ١٣:١٠ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی گردی لێلیكانیان كرد. سه‌رچاوه‌كانی هه‌رێمه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان ٤ جار بۆمبارانی گردی لێلیكانیان كردووه و ئه‌و شوێنه‌ی بۆمباران كراوه زۆر نزیك بووه له شوێنی سه‌ربازانی سوپای توركیای داگیركه‌ر.
s.m