فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەی سیدەكان بۆردومان دەكەن

جارێكی دیكە رژێمی داگیركەری توركیا چەندین شوێنی لە ناوچە سنووریەكانی باشووری كوردستان لە ھەرێمی سیدەكان بۆردومان كرد.

سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٤ی ئاداری ٢٠١٨ / ٤ی خاکەلێوە و لە كاتژمێر ٦:٠٠ تا ٧:٣٠ فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیای داگیرکەر ھەریەك لە ناوچەکانى خواكورك و بێسنۆك و مارەمەڵا و كەندەگەری-یان بۆردومانکرد.

بۆردومانەکە زیانى بە چەندین دۆنم زەویى هاووڵاتییان و سروشتى ناوچەکە گەیاندووە.

فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکی داگیرکەر لە ئێستاشدا بەردەوامن لە بۆردومانەکانیان و بە ئاسمانى ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.

ر.م