فڕۆکەى جەنگی و چاودێری بەسەر مەخموردا دەسوڕێنەوە
لە بەیانیی ئەمڕۆەوە فڕۆکەى جەنگی و فڕۆکەى چاودێری بەسەر ئاسمانی مەخمورەوە دەسوڕێنەوە.
لە بەیانیی ئەمڕۆەوە فڕۆکەى جەنگی و فڕۆکەى چاودێری بەسەر ئاسمانی مەخمورەوە دەسوڕێنەوە.
فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکە چاودێرییە سیخوڕییەکان بەسەر ئاسمانی کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی لە مەخمور دەسوڕێنەوە.
تاوەکو ئێستا روون نەبووەتەوە، کە ئەو فڕۆکە جەنگی و سیخوڕییانە سەر بە دەوڵەتى تورکی داگیرکەرن، یان سەر بە عێراق، یان سەر بە هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی دژ بە داعشە.
دواى وتەکانى دیندار زێباری، کە "مەخموری وەک شوێنێکى سەربازی" ناساندبوو، جموجوڵی ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکە سیخوڕییەکان بەسەر ئاسمانی مەخمورەوە زیادیان کردووە.
ژ.ت