فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتی تورک گوندەکانی برادۆست-یان بۆردومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بۆ ماوەى ٢ کاتژمێر سنووری ناوچەى سیدەکانیان بۆردومانکرد.
فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بۆ ماوەى ٢ کاتژمێر سنووری ناوچەى سیدەکانیان بۆردومانکرد.
فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر شەوی شەممە لەسەر یەک شەممە لە کاتژمێر ١١:٣٠ەوە بۆ ماوەى ٢ کاتژمێر سنووری شارۆچکەی سیدەکانیان لە ھەرێمی برادۆست بۆردومان کرد.
بۆردومانەکە چەندین گوند و ئاوایی گرتەوە. هەر یەک لە گوندەکانى کەوەرتێ، بێسنۆک و کەندەگەری بوونە ئامانجی ھێرش و بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر.
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپاى تورک بە بەردەوامی بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.
ر.م