فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک دەڤەری برادۆستیان بوردومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەڤەری برادۆستیان بوردومان کرد و دوای ماوەیەکیش فڕۆکە جەنگیەکان بەسەر ناوچەکەدا دەسووڕانەوە.

بە پێی هەواڵێکی رۆژنیوز، ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بوردومانی گوندی مێرگە ڕەشیان کرد لە دەڤەری برادۆست، بەهۆیەوە ئاگر لە پوشوپاوان و لەوەڕگای ناوچەکە بەربووە، دوای ماوەیەکیش لە بوردومانەکە، فڕۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەر بە نزمی بەسەر ناوچەکەدا دەسووڕانەوە.

ز.ش