فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بە سەر هەرێمی زاپدا دەسووڕێنەوە

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بە سەر ئاسمانی ناوچەی چەنچۆ و زاپ-ی سەربە ئامێدی دا دەسووڕێنەوە.

 پێش هاتنی فڕۆکە جەنگییەکان ، فڕۆکە سیخوڕییەکانی سوپای تورکیا بە سەر ئاسمانی ئەو ناوچەیەدا سووڕابوونەوەو لە ئێستادا فڕۆکە جەنگییەکان بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.

جێگای ئاماژەیە، کە شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ئەو ناوچەیان بۆردوومان کردبوو، بەڵام  تا ئیستا هیچ زانیارییک لە زیانەکانی ئەو هێرشە ئاسمانییە  نەزاندراوە.

ئەم هێرشانەی سوپای تورکیا بۆسەر خاکی باشووری کوردستان لە کاتێکدایە، کە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عێراق-ی فیدڕال، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، کە ڕێگا نادەین دەوڵەتی  تورکیا بە بێ ئاگادرکردنەوەی ئێمە  هیچ جۆرە جمووجووڵەیەکی سەربازی لە خاکی عێراقدا ئەنجام بدات .

ک-ش