فڕۆکە جەنگیەکانی داگیرکەران برادۆستیان بوردومان کردەوە
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی خەلیفانیان لە سنووری ناوچەی برادۆست بوردەمان کرد، بەهۆیەوە ئاگر لە دەغڵودانی جوتیاران بەربووە.
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی خەلیفانیان لە سنووری ناوچەی برادۆست بوردەمان کرد، بەهۆیەوە ئاگر لە دەغڵودانی جوتیاران بەربووە.
بە پێی زانیاریەکان فڕۆکە جەنگیەکان دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی سنووری برادۆستیان کردووە و بەهۆی بۆردوومانەکەوە ئاگر لە دەغڵودانی جوتیارانی گوندی خەلیفان بەربووە، بەهۆی بوونی فڕۆکەی سیخوڕیی دەوڵەتی تورک لە ناوچەکە هاوڵاتیان ناتوانن ئاگرەکە بکوژێننەوە، بۆیە ئاگرەکە بەرەو تەشنەکردن دەڕوات.
ز.ش