فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک ئامێدیان بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەوروبەری شاروچکەیەکی سەر بە ئامێدیان بۆردومان کرد.

بە پێی زانیاریەکان، فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕۆژی چوارشەمە شاروچکەی چەمانکێی سەر بە ئامیدیان بۆردومان کردووە و لە ئاکامدا لە ڕەز و باخچەی هاوڵاتیان ئاگرکەوتووەتەوە.

دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی سیستماتیک لە باشووری کوردستان ناوچەی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان بۆردومان دەکات. ٢٦ی ئەیلول/٤ی ڕەزبەر گوندی زێوەکی قەندیل بۆردومانکرا و زیان بە زەوی و زاری هاولاتیان گەیشت.

٢٥ی ئەیلول/٣ی ڕەزبەر گوندەکانی زێوکێ، عەلیەڕەش و کونماریانی قەندیک بۆردومان کران. لە ئاکامدا ٢ کەس بریندار بوون.

ف.ق