فڕۆکە جەنگیەکان هەرێمی پاراستنی میدیایان بۆردوومان کرد

هەپەگە ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورک لە ١٥ و ١٨ی شوباتدا هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردوومان کردووە. بە پێی زانیاریەکان زیان بەر گوندنشینان کەوتووە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی بۆردوومانکردنی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"فڕۆکەکانی شەڕی سوپای داگیرکەری تورک هێرشیان کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، لەم چوارچێوەیەدا:

١٥ی شوبات کاتژمێر ١٤:٣٠ لە هەرێمی دەشتا نهێلێی سەر بە گارە و کاتژمێر ١٦:١٥ لە گەلیێ باسیای هەرێمی ئاڤاشین هێرش ئەنجامدرا.

١٨ی شوباتیش فڕۆکەکانی شەڕ کاتژمیر ١٤:٠٠ لە ناوچەی گۆلکای هەرێمی مەتینا و کاتژمێر ١٥:٣٠ لە ناوچەی ئەنزێی هەرێمی قەندیل و  لە کاتژمێر ١٧:٠٠ لە ناچەی چەمچوی هەرێمی زاپ هێرشیان ئەنجامدراوە.

بە هۆی بۆردوومانەکانەوە زیان بەر هێزەکانمان نەکەوتووە. لە گوندی ئەنزێ بە هۆی بۆردوومانەوە زیانی مادی بەر باخ و ماڵی گوندنشینان کەوتووە."

ف.ق