فەرماندەیی یەبەشە – یەژەشە: ئێمە هەموو بۆنەکانی گەلەکەمان پیرۆز دەکەین

فەرماندەیی یەبەشە – یەژەشە رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەوان وەک ساڵەکانی رابردوو جەژنەکانیان بە شێوەیەکی جەماوەری پیرۆز ناکەن، بەڵام بە هەمان دڵخۆشی لە ماڵەکانیان پێشوازی لە بۆنەکان دەکەن و پیرۆزی دەکەن.

فەرماندەیی یەبەشە – یەژەشە بە بۆنەی هاتنی جەژنی شەوبەرات و چارەشەمەی نیسان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا، "گەلەکەمان لە ڕۆژی سەخت و زەحمەتدا خاوەنداری لە کلتوری خۆی کردووەب و ڕۆژە مێژووییەکانی پیرۆز کردووە."

فەرماندەیی یەبەشە – یەژەشە رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەوان وەک ساڵەکانی رابردوو جەژنەکانیان بە شێوەیەکی جەماوەری پیرۆز ناکەن، بەڵام بە هەمان دڵخۆشی لە ماڵەکانیان پێشوازی لە بۆنەکان دەکەن و پیرۆزی دەکەن و بەم بۆنەیەوە یادی هەموو شەهیدانی فەرمانی کردەوە.

'ئەم گەلە هەموو کاتێک بە کۆمەڵایەتیبوونی خۆی ناسراوە'

لە ڕاگەیەنراوەکەدا وترا: "ئێمە وەک کۆمەڵگای ئێزدی، خاوەن کلتورێکی گەردوونین. لەبەرئەوە زۆر جەژن و ڕۆژی پیرۆزمان هەیە. ئێمە دەزانین کە گەلەکەمان لە ئاستێکی باڵادا وابەستەی ئایین، جەژن و بۆنە پیرۆزەکانیەتی. لە ڕۆژە سەختەکاندا گەلەکەمان دەستی لە ئایین، مێژوو و کلتوری خۆی هەڵنەگرتووە و لەو ڕۆژە سەختانەدا و تا ئەمرۆمان بۆنە تایبەتەکانی پیرۆز کردووە. ئێمە دەزانین کە گەلەکەمان وابەستەی کۆمەڵایەتیبوونی خۆیەتی. ئەم گەلە هەموو کاتێک بە کۆمەڵایەتیبوونی خۆی ناسراوە و خاوەنداری لە پیرۆزیەکانی کردووە. دوو بۆنەی پیرۆز کە گەلەکەمان بە دڵخۆشی و گەرموگوڕی پێشوازی لیدەکات، شەوی بەرات و چوارشەمەی نیسانە.

بە هاتنی ئەو ڕۆژە پیرۆزانە سەرەتا بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدان لە سەرەتای فەرمانەوە تا ئەمڕۆمان دەکەینەوە کە بوون بە میراسی کۆمەڵگای ئێمە و گیانیان فیداکرد.لەم ڕۆژە پیرۆزانەدا پیرۆزبایی لە خانەوادەی شەهیدان و هەڤاڵەکانمان و هەموو گەلەکەمان دەکەین.

'تەندروستی گەلەکەمان لەپێش هەموو شتێکە'

فەرماندەیی یەبەشە و یەژەشە ڕاشیگەیاند، بەهۆی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە کاریگەری لەسەر هەموو جیهان دروست کردووە، ئەم ڕۆژە پیرۆزانە بە شێوەیەکی جەماوەری وەک ساڵانی ڕابردوو پێشوازی لێناکرێت، بەڵام ئێمە بڕوامان وایە گەلەکەمان ئەم بۆنە پیرۆزانە لە ماڵەکانیاندا بە شیوەیەکی گەرموگوڕ و بە جۆش و خڕۆشەوە پێشوازی دەکات. بۆ ئێمە تەندروستی گەلەکەمان لە پێش هەموو شتێکەوەیە.

ئێمە بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە هەموو گەلەکەمان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات و نیشتەجێی کەمپەکان دەکەین. هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ ئەو کەسانەمان دەخوازین کە تووشی ئەم نەخۆشیە بوون.

ئێمە وەک یەبەشە و یەژەشە لە کەسایەتی فەرماندەی گەورە شەهید زەردەشت و هاورێکانی کە لەم دواییانەد ابەهۆی هێرشی دەولەتی تورک شەهید بوون، بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدەکانمان دەکەینەوە کە سمبوڵی کلتور و مێژووی ئێمەن."

ف.ق