قائیمقامی ئارتەمێتان بۆ هەڵبژاردنەکانەکان دەستی بە فرت و فیڵ کرد

قائیمقامی ئارتەمێتان بڕیاریدا، ژمارەیەکی زۆر لە تۆماری دەنگدەران لە ناوەندی شاری وانەوە بگوێزرێتەوە بۆ قەزاى  ئارتەمیتان.

قائیمقامی ئارتەمێتان بڕیاریدا، ژمارەیەکی زۆر لە تۆماری دەنگدەران لە ناوەندی شاری وانەوە بگوێزرێتەوە بۆ قەزاى  ئارتەمیتان.

قائیمقامی بەزۆرسەپێندراوی تورک ئاتیف چیچەکلی، تۆماری ئەو دەنگدەرانەی لە ناوەندی شاری وان دان، گواستەوە بۆ ئارتەمێتان.

بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین دەنگ بۆ ئاکەپە و پاڵێوراوەکەیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی تورکیا، چیچەکلی لە ئەرتەمێتان سەرقاڵی پیلانێکە. بریاریداوە تۆماری ژمارەیەکی زۆر تۆمار و ناونیشانی دەنگدەرانی ناوەندی شاری وان بۆ ئەرتەمێتان بگوازێتەوە.

پاش بڕیاری گواستنەوە ناو و ناونیشان و تۆمارى دەنگدەرانى ناوەندی شاری وان بۆ ئارتەمێنتان، ئەوە بووەتە جێگاى سەرنج، کە تۆمارى دەنگدەران بۆ مزگەوتى گەڕەکانى ئارتەمێنان گوستراونەتەوە.

قائیمقامەکە حکومەتى تورکیا بەوەش تێر نەبووە و فەرمانی بە کارمەندانی و کرێکارانی شارەوانی ئارتەمێنتانیش کردووە، کە تۆماری دەنگدانیان بۆ ناوەندی ئارتەمێتان بگوازنەوە.

ئەو قائیمقامە پێشتریش ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندان و فەرمانبەرانی شارەوانیی لەسەر کارەکانیان دەرکرد و ئێستاش هەڕەشەی لە کارمەند و کرێکارەکانی شارەوانیی کردوووە، کە ئەگەر تۆماری دەنگدانیان نەگوازنەوە بۆ ئارتەمێتان ئەوا لەسەر کار دەریان دەکات.

سەڤا ئایدن دەربارەی ئەو پیلانە زانیاریدا و رایگەیاند "ئەو بڕیارەی قائیمقام فرتوفێڵی هەڵبژاردنە. یاریەکە بۆئەوەیە زۆرترین دەنگ دەست بخەن. دەیانەوێت بە فێڵکردن و حیلەی جۆراوجۆر، هاووڵاتییان بۆ لای خۆیان رابکێشن، بەڵام دەبێت گەل لەو بوارەدا هۆشیار بن و ڕێگا ساختەکاری و فێڵبازییەکانیان نەدەن".

وتیشی "دەبێت گەلەکەمان هۆشیاربن لەو بارەوە و رێگە بە وەدیهاتنی ئامانجی پیلانی لەم شێوەیە نەدات".

ر.م