كه‌جه‌كه: تێكۆشان له دژی گۆشه‌گیری تێكۆشانی ئازادیی ژنه
كه‌جه‌كه ٨ی ئاداری پیرۆز كرد و ڕایگه‌یاند، «ده‌بێ تێكۆشان له دژی گۆشه‌گیری وه‌ك تێكۆشانی ئازادیی ژن ببینرێت.»
كه‌جه‌كه ٨ی ئاداری پیرۆز كرد و ڕایگه‌یاند، «ده‌بێ تێكۆشان له دژی گۆشه‌گیری وه‌ك تێكۆشانی ئازادیی ژن ببینرێت.»
هاوسه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) به‌بۆنه‌ی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی ڕه‌نجده‌ر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. كه‌جه‌كه پیرۆزبایی له هه‌موو ژنانی جیهان و مرۆڤایه‌تی كرد. ڕایگه‌یاند: «به‌منه‌ت و ڕێزه‌وه یادی هه‌موو ئه‌و شه‌هیدانه ده‌كه‌ینه‌وه كه له تێكۆشانی ئازادیی ژن‌دا ژیانیان له‌ده‌ست داوه. به‌ڕێزه‌وه سڵاو ئاراسته‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌كه‌ین كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدیۆلۆژیای ئازادیی ژن تێكۆشانی ئازادیی ژنی له ئاستێكی به‌رزدا به‌ره‌و پێش برد.»
«تێكۆشانی ئازادیی ژن ناوه‌ڕۆك و بنه‌مای شۆڕشی دیموكراتییه»
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
ئایدیۆلۆژیای ڕزگاریی ژن-ی ڕێبه‌ر ئاپۆ، هێڵی ئازادیی ژن و تێكۆشانی سارا، ده‌لال، زیلان، بێریتان، شیلان، چیچه‌ك، ڤیان، سۆرخوین، دۆغا، نالین، ئارمانج و هه‌زاران هاوڕێی ژن كه له‌و پێناوه‌دا ژیانی خۆیان فیدا كرد، له‌نێو ژنانی كورد-دا ڕێی له به‌رده‌م پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌ی شۆڕشگێڕی كرده‌وه. ئه‌م هێڵه له كه‌سایه‌تیی له‌یلا گیوڤه‌ندا كه پێشه‌نگێكی تێكۆشانی سیاسیی دیموكراتییه، شین بووه.
هێڵی ئازادیی ژن-ی ڕێبه‌ر ئاپۆ كه له تێكۆشانی ژنانی كورددا به‌رچاوه، نه‌ك ته‌نیا كاریگه‌ری له شۆڕشی ژنانی كورد كردووه؛ به‌ڵكوو له توركیا، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و ته‌واوی جیهان سیسته‌می پیاوسالاری ده‌هێژێنێت. شۆڕشی ڕۆژاڤا كه شۆڕشی ژنه، بووه‌ته مژده‌ی هاتنه‌دی پێشبینیی ڕێبه‌ر ئاپۆ كه ده‌یگوت «سه‌ده‌ی بیستویه‌كه‌م ده‌بێته سه‌ده‌ی ژن».
تێكۆشانی ئازادیی ژن و شۆڕشی ژن، ناوه‌ڕۆك و بناغه‌ی شۆڕشی دیموكراتیی هه‌موو گه‌لانه. تێكۆشانی ئازادیی ژن چوارچێوه و قووڵایی داوه‌ته سۆسیالیزم و گه‌یاندوویه‌تییه كاراكته‌ره ڕاسته‌قینه‌كه‌ی. له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی تێكۆشانی ئازادیی ژن، تێكۆشانی دیموكراتی و ئازادییش له هه‌موو شوێنێك پته‌و ده‌بێت و كۆتایی به‌و سیسته‌مه مێتینگه‌ر، ده‌وڵه‌تپه‌رست و ده‌سه‌ڵاتپه‌رستانه دێنێت كه پیاو سه‌روه‌ریانه.
ژنانی كورد به شۆڕشی خۆیان هه‌م له كوردستان تێكۆشانی ئازادی و دیموكراتیی جڤاكییان به‌هێز كردووه، هه‌میش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و دونیا بوونه پێشه‌نگی شۆڕشی ئازادیی ژن. ژنانی كورد زۆر ده‌ستكه‌وتی گرنگیان ئافراندووه كه سه‌ده‌ی بیستویه‌كه‌م بكه‌نه سه‌ده‌ی ژن. سه‌ده‌ی بیستویه‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ده‌بێته سه‌ده‌ی شۆڕشه دیموكراتییه‌كان و دیموكراتیی جڤاكی. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه پێشكه‌وتنی تێكۆشانی ئازادیی ژن، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین سه‌رله‌نوێ ده‌كاته‌وه ناوه‌ندی شارستانه‌تیی دیموكراتی. كامه جوگرافیا شۆڕشی ژن به‌هێز بكات، مافی ئه‌و جوگرافیایه‌یه كه ببێته ناوه‌ندی شارستانه‌تیی دیموكراتی. شۆڕشی ژنانی كورد كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بڵاوبووه‌ته‌وه، وه‌ها ده‌كات كه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ببێته ناوه‌ندی شارستانه‌تیی دیموكراتی.
شۆڕشی ژن مرۆڤایه‌تی ئازاد ده‌كات
شۆڕشی ژن ته‌نیا په‌یوه‌ندیدار نییه به ژنان. به‌ڵكوو سه‌ره‌تا پیاو و پاشان هه‌موو مرۆڤایه‌تی ئازاد ده‌كات. كه‌سایه‌تیی به‌ڕوومه‌ت و ئازاد ده‌ئافرێنێت. سیسته‌می مێتینگه‌ری ئێستا به باڵاده‌ستیی پیاو، ده‌وڵه‌تپه‌رست و ده‌سه‌ڵاتپه‌رسته‌كان هه‌ری زێده پیاو چه‌په‌ڵ ده‌كات. پێشێلكردنی ژنان چه‌نده سه‌خت بێت، كۆمه‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌نده به‌هۆی كولتووری باڵاده‌ستیی پیاو چه‌په‌ڵ ده‌بێت. له‌به‌رئه‌وه، ژن به تێكۆشانی ئازادیی ژن له كه‌سایه‌تیی خۆیدا كۆمه‌ڵگه ئازاد و دیموكرات ده‌كات. هه‌ر بۆیه پیاو بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له چه‌په‌ڵی، مێتینگه‌ری، زه‌خت و زوڵمی ئه‌و سیسته‌مه‌ی تیایدا پیاو سه‌روه‌ره ڕزگار بكه‌ن، ده‌بێ له ته‌ك تێكۆشانی ئازادیی ژن هه‌نگاو بنێن. پێویسته تێكۆشانی ئازادیی ژن له هه‌مان كاتدا وه‌ك تێكۆشانی ڕزگاریی خۆیان ببینن.
ده‌وڵه‌تی تورك كه ئێستا هاوپه‌یمانه‌تیی فاشیستی ئاكه‌په - مه‌هه‌په تیایدا ده‌سه‌ڵاتداره؛ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمان و هاوكاره‌كانی له شۆڕشی دیموكراتیی ئازادیپارێزی گه‌لی كورد ده‌ترسن. هه‌ر بۆیه له هه‌موو شوێنێك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ئازادی. ڕێبه‌ر ئاپۆ كه له شۆڕشی ئازادیی ژن‌دا ڕه‌نجێكی گه‌وره‌ی هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی تووند گۆشه‌گیر كراوه. ئاستی هێرشه‌كانیان نیشان ده‌دات كه ده‌ترسن شۆڕشی ژن كۆتایی به ئه‌وان بێنێت. ده‌یانه‌وێت شۆڕشی ئازادیی ژن بخنكێنن كه له كه‌سایه‌تیی ڕێبه‌ر ئاپۆ، بزووتنه‌وه‌ی ئازادی و ژنانی كورد-دا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ئافرێنرا و به دونیادا بڵاوبوویه‌وه. شۆڕشی ڕۆژاڤا كه شۆڕشی ژنه و سیسته‌می دیموكراتیی باكووری سووریا له ئامانجی هێرشی ئه‌و هێزانه‌دایه كه دژی شۆڕشن. ئه‌و هێرشانه‌ی كه به گۆشه‌گیركردنی ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌رچاو بوونه، ئێستا له به‌رزترین ئاستدان.
ده‌بێ ژنان تێكۆشانی دژ به گۆشه‌گیری گه‌وره‌تر بكه‌ن
هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده و په‌رله‌مانتاری جۆله‌مێرگ له‌یلا گیوڤه‌ن كاتێك بینی كه گۆشه‌گیركردنی ڕێبه‌ر ئاپۆ و هێرشه‌كانی سه‌ر گه‌لی كورد بۆ له‌ناوبردنی شۆڕشی دیموكراتیی ئازادیپارێزی ژن ده‌كرێن، ده‌ستی به مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌ت له خواردن كرد. كاتێك ده‌ستی به‌م چالاكییه كرد سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه ڕێبه‌ر ئاپۆ به شۆڕشی ئازادیی ژن ئافراندوویه‌تی و كاریگه‌ریی ئه‌و له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیی له‌یلا گیوڤه‌ن. مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌ت له زیندانه‌كان ده‌نگی دایه‌وه و له لایه‌ن زیندانییانه‌وه له زیندانه‌كاندا بڵاوكرایه‌وه. گه‌لی كورد و هێزه دیموكراتییه‌كانیش بینیان كه ئه‌م تێكۆشانه له هه‌مان كاتدا تێكۆشانی دیموكراتی و ئازادیی گه‌لانه. بۆیه خاوه‌نداره‌تییان لێ كرد و پشتگیری‌یان كرد. ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی ئاكه‌په - مه‌هه‌په هه‌وڵ ده‌دات به زوڵم و زه‌ختێكی تووند گه‌لی كورد گۆشه‌گیر بكات، ڕێگری له‌م تێكۆشانه بكات و ده‌سه‌ڵاتی خۆی بپارێزێت.
له‌گه‌ڵ پێشوازی كردن له ٨ی ئادار، مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌ت له خواردن هه‌روه‌ها تێكۆشانی دژ به گۆشه‌گیری ته‌شه‌نه‌ی كردووه. پێویسته هه‌موو ژنان له‌م ٨ی ئاداره‌دا تێكۆشانی دژ به گۆشه‌گیركردنی ڕێبه‌ر ئاپۆ گه‌وره‌تر بكه‌ن. ڕێبه‌ر ئاپۆ به پێكه‌وه‌ییه‌كی گه‌وره تێكۆشانی ئازادیی ژنی گه‌یانده ئاستێكی بێ وێنه. تێكۆشانی دژ به گۆشه‌گیری ده‌بێ وه‌ك تێكۆشان له‌پێناو ئازادیی ژن ببینرێت. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ده‌بێ پیرۆزباییه‌كانی ٨ی ئادار و تێكۆشانی ئازادیی ژن ئه‌مساڵ ببنه تێكۆشانی دژ به گۆشه‌گیری. به‌م شێوه‌یه له دژی هێرشه‌كانی فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په و هێزه دواكه‌وتووه‌كان كه هه‌وڵی خنكاندنی شۆڕشی ئازادیی ژن ده‌ده‌ن، هه‌ڵوێست پیشان بدرێت.
شۆڕشی ژنانی كورد كه به پێشه‌نگایه‌تیی ڕێبه‌ر ئاپۆ هاته‌ئاراوه، له ئازادكردنی گه‌لی كورد و به‌دیموكراتی كردنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ڕۆڵێكی گه‌وره ده‌گێڕێت و پێشه‌نگایه‌تی ئه‌وه ده‌كات كه سه‌ده‌ی بیستویه‌كه‌م ببێته سه‌ده‌ی ژن. وه‌ك ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێت؛ ته‌شیی كوردان باده‌درێت، شارستانه‌تیی دیموكراتی دێنێته ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین.
s.m