هاوسه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه ده‌رباره‌ی ئه‌و ٣ برایه‌ی به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له شیلادزێ شه‌هید بوون، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه. كه‌جه‌كه ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به ئاسانی داگیری بكات، هه‌وڵ ده‌دات خه‌ڵك ناچار بكات له كوردستان كۆچ بكه‌ن.
له به‌یاننامه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌دا هاتووه: ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی فاشیستی ئاكه‌په-مه‌هه‌په جارێكی دیكه له باشووری كوردستان كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجامدا. به پشتگیریی فڕۆكهسیخووڕییه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان بۆمبارانی گوندێكی ناوچه‌ی شیلادزێیان كرد و له ئه‌نجامدا ٣ برا شه‌هید بوون.
كه‌جه‌كه سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان، گه‌لی باشووری كوردستان و ته‌واوی گه‌لی كورد ده‌كات و جه‌خت ده‌كاته‌وه كه به تێكشكاندنی هێزه‌كانی داگیركه‌ر، كوردستان ئازاد ده‌كه‌ن كه ئه‌مه داوا و حه‌سره‌تی شه‌هیدانه.
«بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن داگیری بكه‌ن، ده‌یانه‌وێت گه‌ل كوردستان چۆڵ بكات»
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌دا هاتووه، هێرشكردنه سه‌ر گونده‌كان، به‌مه‌به‌ستی داگیركردنی هه‌رێمه‌كه‌یه.
«له ڕێی بۆردومانكردنی باشووری كوردستان هه‌وڵ ده‌ده‌ن كوردستان له مرۆڤه‌كان به‌تاڵ بكه‌ن و به‌م شێوه‌یه‌ش به‌ئاسانی داگیری بكه‌ن. ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له ئێستا بۆمبارانی گونده‌كانی دۆڵی باڵه‌ییان-ی قه‌ندیلیان كرد و ٤ هاوڵاتیی سیڤیلیان كوشت. ئه‌م هێرش و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی ئه‌نجامدراون، بۆ شكاندنی ئیراده‌ی گه‌لی كورده. هه‌ر وه‌ك چۆن ساڵانی ١٩٩٠ به‌مه‌به‌ستی بڕینی پشتیوانی گه‌ل بۆ گه‌ریلا له باكووری كوردستان، هه‌زاران گوندیان چۆڵ كرد و خه‌ڵكه‌كه‌یان لێ دوورخسته‌وه، هێرشی ئێستاش به هه‌مان زیهنیه‌ت و ئامانجه.»
«ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستێكی به‌هێز پیشان نه‌درێت، كۆمه‌ڵكوژی به‌رده‌وام ده‌بێت»
هاوسه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، له شكستی ساڵی ٢٠٠٨ی زاپ-یان به‌دواوه، ده‌وڵه‌تی توركیا زۆر له گه‌لی شیلادزێ نیگه‌ران و توڕه‌یه.
«له كاتی هێرشه‌كان بۆ داگیركردنی زاپ-دا، گه‌لی شیلادزێ هه‌ستایه سه‌رپێ و له دژی داگیركاری وه‌ستایه‌وه. گه‌لی ئامێدی، دێره‌لووك و شیلادزێ له‌گه‌ڵ گه‌ریلا هه‌ماهه‌نگی كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سوپای توركیا به گورزێكی گه‌وره تێكبشكێنن. فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په له ڕێگه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه تۆڵه‌ی له گه‌لی شیلادزێ كردۆته‌وه. پار-یش دوو گوندنشین به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا كوژرابوون. ئه‌گه‌ر هێزه‌سیاسییه‌كان و گه‌لی باشووری كوردستان به هه‌ڵوێستێكی به‌هێز له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه نه‌وه‌ستنه‌وه، كۆمه‌ڵكوژی به‌رده‌وام ده‌بێت.»
كه‌جه‌كه له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه: «كۆمه‌ڵكوژی له شیلادزێ به‌شێكه له‌و هێرشی داگیركارییه‌ی كه له هه‌رێمی برادۆست به‌ڕێوه‌ده‌چێت. فڕۆكه‌كان بۆمبارانی هه‌ر زینده‌وه‌رێك ده‌كه‌ن كه خۆی بجووڵێنێت. له‌به‌رئه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌و هه‌رێمانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ داگیری بكه‌ن، به‌م شێوه‌یه كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێست له دژی داگیركاریی برادۆست پیشان نه‌درێت، چه‌ند هه‌رێمێكی دیكه‌ش داگیرده‌كرێن و شه‌ڕ ڕووبه‌رێكی به‌رفره‌وان ده‌گرێته‌وه.»
«تا كۆتایی به داگیركاری دێت، به‌رخۆدان به‌رده‌وام ده‌بێت»
«بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی ئێمه، له دژی داگیركاری و هێرشه‌كان هه‌تا كۆتایی به‌رخۆدان ده‌كات. پێویسته گه‌لی ئێمه‌ی باشووری كوردستانیش به وه‌ڵاتپارێزی به‌هێزی خۆیه‌وه له به‌رانبه‌ر داگیركاری بوه‌ستێته‌وه. له ته‌ك گه‌ریلا بوه‌ستێت و هاوشێوه‌ی ساڵی ٢٠٠٨ هێزه‌كانی داگیركه‌ر تێكبشكێنن. گرینگه به ڕۆڵی مێژوویی خۆی هه‌ڵسێت.»
s.m