كه‌جه‌كه: ڕێبه‌ر ئاپۆ، سه‌رله‌نوێ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی خسته‌وه سه‌رپێ
كه‌جه‌كه ڕۆژبوونی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانی پیرۆز كرد و ڕایگه‌یاند: ڕۆژبوونی ڕێبه‌ر ئاپۆ، بووه‌ته ڕۆژبوونی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین.
كه‌جه‌كه ڕۆژبوونی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانی پیرۆز كرد و ڕایگه‌یاند: ڕۆژبوونی ڕێبه‌ر ئاپۆ، بووه‌ته ڕۆژبوونی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین.
هاوسه‌رۆكایه‌تیی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه به‌بۆنه‌ی ٤ی نیسان (ساڵیادی له‌دایكبوونی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان) په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: ڕێبه‌ر ئاپۆ سه‌رله‌نوێ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی خسته‌وه سه‌رپێ و كردیه ناوه‌ندی ژیانی ئازاد و دیموكراتی.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی كه‌جه‌كه:
٤ی نیسان، ڕۆژبوونی ڕێبه‌رایه‌تیمان له گه‌له‌كه‌مان، گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و هه‌موو مرۆڤایه‌تی پیرۆز بێت. رێبه‌ر ئاپۆ له ته‌واوی ژیانی خۆیدا، بۆ مرۆڤایه‌تی و گه‌لان ڕه‌نجێكی گه‌وره‌ی دا و له مێژوودا جێگه‌ی خۆی له‌نێو مرۆڤه هه‌ره به‌هاداره‌كاندا گرت. له تێكۆشانی ژیانی خۆیدا، نه‌ك ته‌نیا بۆ گه‌لی كورد، به‌ڵكو بۆ هه‌موو گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و مرۆڤایه‌تی به‌های گه‌وره‌ی بونیادنا و خزمه‌تی زۆری كرد. ئێمه هه‌ر شتێك بكه‌ین، ناتوانین قه‌رزی ڕێبه‌رایه‌تی بده‌ینه‌وه. به‌ڵێن به ڕێبه‌رایه‌تی، كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌ده‌ین، له هێڵی ڕێبه‌رایه‌تیدا، تێكۆشان گه‌شتر بكه‌ین.
ڕێبه‌ر ئاپۆ له هه‌موو ژیانی خۆیدا له‌پێناو ئازادیی ژن، ئازادیی گه‌لی خۆی و ژیانی دیموكراتی تێكۆشانی كردووه. ته‌نها چركه‌یه‌كیش له‌پێناو خۆیدا نه‌ژیاوه. بۆ گه‌لی خۆی هه‌ناسه ده‌دات. بۆ چۆنیه‌تی ژیانی گه‌ل و مرۆڤایه‌تی هه‌وڵی دا و بوو به نموونه و مۆدێلێك.
ڕێبه‌ر ئاپۆ بۆ تێكۆشانی دیموكراتی و ئازادیی گه‌لی كورد ده‌ستی به خه‌بات كرد. وه‌ها تێكۆشانی كرد كه بوو به تێكۆشانی ئازادیی هه‌موو گه‌لانی جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین. ئه‌م تێكۆشانه بوو به هێڵ و ڕاستینه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی. ڕێبه‌ر ئاپۆ ڕاستینه‌ی تێكۆشانی ئازادیی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی هه‌رێمه‌كه‌ی له یه‌كتر جیانه‌كرده‌وه و بوو به ڕاستیی هه‌موو گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین. ئه‌گه‌ر كورد و هێزه‌دیموكراتی و شۆڕشگێڕه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له‌سه‌ر ئه‌م هێڵه تێبكۆشن، به‌دڵنیاییه‌وه ژیانی دیموكراتی و ئازاد به‌دی دێت.
ڕۆژبوونی ڕێبه‌ر ئاپۆ، بووه‌ته ڕۆژبوونی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كه بووه به هۆی سه‌رله‌نوێ له‌دایكبوونه‌وه‌یان. ڕێبه‌ر ئاپۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی سه‌رله‌نوێ خسته‌وه سه‌رپێ و كردیه ناوه‌ندی ژیانی ئازاد و دیموكراتی. له كه‌سایه‌تی ڕێبه‌ر ئاپۆدا ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین سه‌رله‌نوێ له‌دایكبوو.
ڕێبه‌ر ئاپۆ هه‌موو ژیان و تێكۆشانی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه پێشخست. ئه‌مڕۆ له هێڵی تیۆری و ئایدیۆلۆژیدا زیاتر تێگه‌یشتن هه‌یه و ڕاستییه‌كی ڕێبه‌رایه‌تی هه‌یه كه به‌كرده‌یی ده‌كرێت. هه‌موو كورد و گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له سه‌رووی هه‌موویانه ژنان و لاوان، زیاتر تێده‌گه‌ن و هێزی تێگه‌یشتنیان ده‌ربازی پراكتیك ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌دی بێت، له كه‌سایه‌تی گه‌لی كورد و گه‌لانی هه‌رێمه‌كه‌دا، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی، ئازادی و دیموكراتی ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی سۆسیالیزمی دیموكراتی.
ڕێبه‌ر ئاپۆ به تێكۆشانی خۆی و به‌و هێزی تیۆری و ئایدیۆلۆژییه‌ی كه پێشیخستووه، سته‌مكاره كۆن و تازه‌كانی تێكشكاندووه. به‌و تێكۆشانه‌ی كه ده‌كرێت، مێژووی ژیانی ئازاد و دیموكراتیی گه‌لان ده‌نووسرێته‌وه.
s.m