کاتێک چەتەکانی داعش هێرشیان کرده سەر شەنگال، زۆرێک لە شوێنە پیرۆزەکانی ئێزدییەکان لەلایەن چەتەکانەوە ڕووخێنران و تێکدران. شەڕڤانانی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال (یەبەشە) و یه‌كینه‌كانی ژنانی شه‌نگال (یەژەشە) هه‌وڵه‌كانیان خستبووه گه‌ڕ بۆ دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی شوێنە پیرۆزەکان. ئەو شاندەی کە سه‌ردانی فه‌رمانداره‌تیی یه‌به‌شه و یه‌ژه‌شه‌ی كرد، گفتوگۆیان لەسەر ئەو کار و خه‌باتانه كرد.
مەزڵووم شەنگالی خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانی ئه‌و شانده ده‌ربڕی بۆ لای شەڕڤانانی خۆیان. گوتیشی، «چەتەکانی داعش بەمەبەست هێرشیان كرده سه‌ر شوێنە پیرۆزەکان، چونکە جێگه‌ی بیر، زانست، ڕاستی، مێژوو، كولتوور و ئەخلاقی کۆمەڵگه‌یه. بەو هێرشانە ویستیان هەم لە ڕووی جەستەیی و هەم لە ڕووی باوەڕی، كولتوور و ئەخلاقەوە کۆمەڵگه‌ی ئێمە لەناو ببەن. ئێمە وەک پارێزوانی ئێزیدخان؛ یه‌به‌شه و یه‌ژه‌شه بۆ خزمه‌تی کۆمەڵگه‌ی خۆمان ئامادەین. چ به دروستكردنی پیرۆزگه‌كان و چ به شێوازی دیكه ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت ده‌یكه‌ین.»
ئەندامانی شاندەکەش سوپاسی هاوکاری و پێشوازیی شەڕڤانانیان کرد و گوتیان، ئێمەش ئامادەین کە هەمیشە پێشتیوانی لە شەڕڤانانی ئێزیدخان بکەین.
شانده‌كه دواتر سەردانی مەزارگەی شێخ مەحموود-یان كرد کە لەلایەن چەتەکانەوە ڕووخێنرابوو. لەوێ مام فاخر بەناوی شاندەکەوە قسەی کرد و گوتی، سوپاسی شەڕڤانانی خاکی پیرۆزمان دەکەین کە تا ئەمڕۆ بە هەر شێوەیەک هاوکاریی ئێمەیان کردووە. هه‌روه‌ها بانگه‌وازی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی شه‌نگال كرد كه ئاواره‌ی ده‌ره‌وه بوون و گوتی، بگه‌ڕێنه‌وه واری خۆتان و جارێكی دیكه ئاوه‌دانی بكه‌نه‌وه.
s.m