كهمپینێك بۆ قهرهبووكردنهوهی بناری قهندیل ڕاگهیهنرا
كهمپینێك له باشووری كوردستان بۆ قهرهبووكردنهوهی بناری قهندیل ڕاگهیهنرا كه بههۆی لافاوهكهی ههفتهی ڕابردووهوه زیانێكی زۆر به گوندهكان و گوندنشینان گهیشتووه.
كهمپینێك له باشووری كوردستان بۆ قهرهبووكردنهوهی بناری قهندیل ڕاگهیهنرا كه بههۆی لافاوهكهی ههفتهی ڕابردووهوه زیانێكی زۆر به گوندهكان و گوندنشینان گهیشتووه.
شارەوانیی بناری قەندیل و ئەنجومەنی گەلی بناری قەندیل كەمپینی «تۆش هاوكار بە لە ئاوەدانكردنەوەی بناری قەندیل»یان ڕاگهیاند بهمهبهستی قهرهبووكردنهوهی ئهو زیانانهی كه بههۆی لافاوهكهی ڕۆژی ٢٦ی تشرینی یهكهمی ٢٠١٨\٤ی گهڵاڕێزان به گوندهكان و دانیشتوانی بنارهكه گهیشتووه.
هاوسهرۆكایهتیی شارەوانیی بناری قەندیل و ئەنجومەنی گەلی بناری قەندیل له ڕاگهیهنراوێكدا ئاماژهیان بۆ ئهوه كردووه، كهمپینهكهیان ماوهی مانگێك دهخایهنێت.
«بانگەوازی ئاراستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، حكومەتی ئێراق، لایەنە سیاسییەكان، رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، كەسایەتییە خاوەن هەڵوێستهكان و گەلەكەمان دەكەین هاوكاربن بۆ ئاوەدانكردنەوە، سڕینەوە و نەهێشتنی تەواوی كاریگەری زیانەكانی ئەم كارەساتە.»
دهقی ڕاگهیهنراوی كهمپینهكه:
تۆش هاوكار بە لە ئاوەدانكردنەوەی بناری قەندیل
كهمپینی هاوكاری بۆ قهربووكردنهوهی زیانهكانی كارەساتی سرووشتیی بناری قەندیل
وەك دەزانن بناری قەندیل ئەو بنارەیە كە لە بەرامبەر هەموو هێرشە داگیركارییەكانی دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان بەرخۆدانی كردووە و دەكات. لە هەر كات و ساتێك لەم بنارە خۆڕاگرەدا هێرشێك پێك هاتبێت هەم گەلی بناری قەندیل، هەمیش گەلەكەمان لە چوارپارچەی كوردستان خاوەن هەڵوێست، ئیرادە، خۆڕاگر، بە ویژدان بووە و ئەركی سەردەمیانە، نەتەوەیی و مرۆیی خۆیان پێك هێناوە، تا ئێستا هەموومان دەست لە ناودەست بناری قەندیلمان پاراستووە و لێرە بەدوایشەوە دەیپارێزین.
بێگومان كوردستان بەهۆی پێكهاتە سرووشتییەكەیەوە زۆر جار رووبەڕووی كارەساتی سرووشتی دەبێتەوە. لە ئەمڕۆشدا وەك دانیشتوانی بناری قەندیل، رووبەڕووی كارەساتێكی سرووشتی بوینەوەتەوە.
لە ڕێكهوتی ٢٦ی ١٠ی ٢٠١٨ كارەساتێكی سرووشتی بەهۆی بارینی بارانێكی بەخوڕ كە بە گوێرەی كەسە شارەزاكانی ناوچەكە نزیكەی ١٠٠ ساڵە كارەساتی وای بە خۆیەوە نەبینیوە، لە بنارەكەماندا روویدا. لە هەرسێ ناوچەی سورەدێ، ناودەشت و باڵهییان. لە ئەنجامی ئەم كارەساتەدا لە گەڵ ئەوەی خۆشبەختانە زیانی گیانی لێ نەكەوتەوە، بەڵام بەداخەوە زەرەر و زیانێكی زۆری ماددی لە هەموو روێكەوە لەم بنارە كەوت. زەرەرو زیانەكان بە گشتی بریتین لە:
كەرتی گشتی:
١. رێگهی ٢٧ گوند پەكی كەوتووە.
٢. ١٢ پرد ڕووخاون.
٣. كارەبای نیشتمانی هەرسێ ناوچەكە بە تەواوی پچڕاوە.
٤. ئاوی خواردنەوەی زیاتر لە ١٥ گوند پەكی كەوتووە.
٥. ٣ بنكەی تەندروستی، ٢ قوتابخانە و ٣ مزگەوت ڕووخاون.
٦. بە دەیان جۆگەی ئاودێری وێران بوون.
زیانە ماڵییەكانی خەڵك:
بە دەیان ماڵ وێران بوون و ڕووخاون، هەروەها ڕهز و باخ، ئاژەڵ، مێش هەنگ، موڵك، ئۆتۆمبێل و دوكان كە سەرچاوەی داهات و بژێوی ژیانی خەڵكن وێران بوون و لەناوچوون.
بۆیە وەك شارەوانی بناری قەندیل و ئەنجومەنی گەلی بناری قەندیل لە چوارچێوەی كەمپینی «تۆش هاوكار بە لە ئاوەدانكردنەوەی بناری قەندیل» بانگەوازی ئاراستەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، حكوومەتی ئێراق، لایەنە سیاسییەكان، رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، كەسایەتییە خاوەن هەڵوێستهكان و گەلەكەمان دەكەین هاوكاربن بۆ ئاوەدانكردنەوە، سڕینەوە و نەهێشتنی تەواوی كاریگەری زیانەكانی ئەم كارەساتە. بۆ ئەوەی هەموومان ببینە هاوكار بۆ تێپەڕاندنی ئەو بارودۆخەی كە بەسەر خەڵك و دانیشتوانی بنارەكەمان هاتووە. كەمپینەكەمان لە ئێستادا بۆ ماوەی مانگێك ڕادەگەیهنین، بە گوێرەی گەیشتنی هاوكارییەكان و هەنگاوەكانی ئاوەدانكردنەوە و قەرەبووكردنەوەی دانیشتوان ئەنجام و سوپاس و پێزانیمان ڕادەگەیەنین.
بۆیە داوا لە هەر دامودەزگا، ڕێكخراو و كەسێك دەكەین كە دەیەوێت هاوكاریمان پێ بگەیەنێت كە بریتین لە پێداویستیەكانی ئاوەدانكردنەوە كە بگەیەنرێنە شارەوانی بناری قەندیل، هەروەها هاوكاری ماددی كە بگەیەنرێن بەم ناونیشانانە.
حساب بانكی لە سلێمانی، هەولێر، زاخۆ: 14652
ژمارهی تهلهفۆن:
گەرمیان: 07702907764
سلێمانی: 07701564418
ڕاپەڕین: 07509983793
هەولێر: 07736945757
كەركووك: 07701323245
شارەزوور: 07507370695
شارەوانیی بناری قەندیل: 07708947677
سوپاسی بێ پایانمان بۆ هەموو ئەوانەی كە بەدەم كەمپینەكەمانەوە دێن و هاوكارییهكانیان بۆ تێپەڕاندنی كاریگەرییەكانی ئەم كارەساتە دەگەیەنن.»