له ئاگری سه‌ربازێكی توركیا كوژرا
بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی یه‌كگرتووی گه‌لان (HBDH) ڕایگه‌یاند، له ناوچه‌ی بازید-ی ئاگری له دژی سه‌ربازگه‌یه‌ك چالاكییان كردووه و له ئه‌نجامدا سه‌ربازێك كوژراوه.
بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی یه‌كگرتووی گه‌لان (HBDH) ڕایگه‌یاند، له ناوچه‌ی بازید-ی ئاگری له دژی سه‌ربازگه‌یه‌ك چالاكییان كردووه و له ئه‌نجامدا سه‌ربازێك كوژراوه.
فه‌رمانداره‌تیی هاوبه‌شی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی یه‌كگرتووی گه‌لان (HBDH) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، «١٨ی نیسان\٢٩ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ١ی نیوه‌شه‌و هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له سه‌ربازگه‌ی وه‌دات ئۆزكایا-ی ناوچه‌ی بازید چالاكییه‌كیان كرد.»
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێك كوژرا. دواتر هێزه‌كانی دوژمن بۆمبارانی ناوچه‌ی چالاكییه‌كه‌یان كرد به‌ڵام زیان به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشت.»
s.m