له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلاكانی یه‌ژا ستار ٤ سه‌ربازی توركیا كوژران
گه‌ریلاكانی یه‌ژا ستار له ناوچه‌ی بێزه‌لێی شه‌مزینان له سه‌ربازانی سوپای توركیان دا. له ئه‌نجامدا ٤ سه‌رباز كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو
گه‌ریلاكانی یه‌ژا ستار له ناوچه‌ی بێزه‌لێی شه‌مزینان له سه‌ربازانی سوپای توركیان دا. له ئه‌نجامدا ٤ سه‌رباز كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكیی گه‌ریلاكانی یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) و له شه‌مزینان و بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «ڕێكه‌وتی ١١ی ئادار\٢٠ی ڕه‌شه‌مه كاتژمێر ١٠:١٥ هێزه‌كانی یه‌ژا ستار له سنووری شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ له دژی سه‌ربازانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی سڤریی ناوچه‌ی بێزه‌لێ چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. كاتێك سه‌ربازه‌كان له ڕه‌بایه‌كی نۆبه‌تگرتندا له‌سه‌ر گرده‌كه كۆبووبوونه‌وه، گورزیان لێ درا. له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا ٤ سه‌رباز كوژران و سه‌ربازێكیش بریندار بوو. دوای چالاكییه‌كه سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به ئۆبوس و هاوه‌ن بۆمبارانی ده‌وروبه‌ری كرد. دانی ئێواره كاتژمێر ٢٠ سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كانیان به ئۆتۆمبێلی زرێپۆش له ناوچه‌كه ده‌رخست.»
بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای تورك كراوه. تیایدا هاتووه: «ڕێكه‌وتی ١١ی ئادار\٢٠ی ڕه‌شه‌مه له‌نێوان كاتژمێر ٦:٣٠ - ٩ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان بۆردومانی ناوچه‌ی سدا-ی هه‌رێمی زێ و ده‌وروبه‌ری گوندی كانی ساركێی هه‌رێمی گارا-یان كرد. هه‌روه‌ها ڕێكه‌وتی ١٢ی ئادار\٢١ی ڕه‌شه‌مه كاتژمێر ٨:٤٥ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان جارێكی دیكه بۆردومانی گردی شه‌هید شاهین-یان كرد له سنووری كونشكا-ی هه‌رێمی زێ. به‌هۆی ئه‌و بۆردومانانه هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه.»
s.m