ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، ٢ سه‌ربازی توركیا كوژراون و درۆنێكیش خراوه‌ته خواره‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
«هێزه‌كانمان ڕۆژی ٥ی تشرینی دووه‌م\١٥ی گه‌ڵاڕێزان كاتژمێر ١١:٣٠ له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی خه‌ره‌گۆل چالاكییه‌كیان كرد. گورزی تووند له سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌كانی دوژمن درا. ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌م چالاكییه‌دا كوژران و بریندار بوون ڕوون نه‌بوویه‌وه. سوپای كۆماری توركی داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به ئۆبوس و هاوه‌ن تۆپبارانی ناوچه‌كه‌ی كرد.
له ئه‌نجامی چالاكییه‌كی یه‌ژا ستار ٢ سه‌رباز كوژران
هێزه‌كانی یه‌ژا ستار (یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد) هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٥ له دژی سه‌ربازانی سه‌ر گردی عه‌لی شێر-ی ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنییان كرد. له چالاكییه‌كه‌دا ٢ سه‌ربازی دوژمن كوژران.
درۆنێك خرایه خواره‌وه
ڕۆژی ٥ی تشرینی دووه‌م\١٥ی گه‌ڵاڕێزان كاتژمێر ١٣:٣٠ هێزه‌كانمان له هه‌رێمی زاپ له درۆنێكیان دا و خستیانه خواره‌وه.»
s.m