ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
١٨ی ئادار\٢٧ی ڕه‌شه‌ممه كاتژمێر ٩ هێزه‌كانمان له دژی تابووری گوریا له ناوچه‌ی جزیر-ی هه‌رێمی شرنا‌خ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. گورزی توندیان له سه‌نگه‌ر و بیناكانی نێو تابووره‌كه‌ی دوژمن دا. ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون كرایه‌وه ٢ سه‌رباز كوژران، ٦ی دیكه‌ش بریندار بوون. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه، به ئۆبوس و هاوه‌ن ناوچه‌ی گردی هه‌رمۆ و گه‌لیی هه‌وله‌ره-یان تۆپباران كرد.
هێزه‌كانمان له هه‌رێمی برادۆست-ی باشووری كوردستان له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر كه ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كردبوو، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. ڕۆژی ١٩ی مارس\٢٨ی ڕه‌شه‌ممه كاتژمێر ١٦:٣٠ له‌سه‌ر گردی ماسیرۆ له یه‌كینه‌یه‌كی دوژمنیان دا. ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون كرایه‌وه له چالاكییه‌كه‌دا ٢ سه‌رباز كوژران.
١٩ی مارس\٢٨ی ڕه‌شه‌ممه كاتژمێر ٢١:٠٠ سوپای كۆماری توركیا به كۆپته‌ری كوبرا و فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆمبارانی هه‌رێمه‌كانی زاپێ زێرا و ستونا-ی ناوچه‌ی چه‌لێ-ی جۆله‌مێرگ-یان كرد. دواتر هێزه‌كانی داگیركه‌ر به كۆپته‌ری سكۆرسكی چوونه ته‌پێ زێرا و ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كرد.
١٩ی مارس\٢٨ی ڕه‌شه‌ممه فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر بۆمبارانی مه‌یدانی چه‌مچۆ-ی هه‌رێمی زاپیان كرد له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا.
s.m