له‌ خواكورك شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ ئارادایه‌

له‌نێوان سه‌ربازانی سوپای توركیا و گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه‌\یه‌ژا-ستار شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ هه‌رێمی خواكورك له‌ ئارادایه‌.

له‌نێوان گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه‌\یه‌ژا-ستار و سوپای توركیای داگیركه‌ر كه‌ ئێواره‌ی دوێنێ ویستی به‌ره‌و مه‌یدانی گردی سیرۆ، گردی ماوا، گردی پارتیزان و گه‌لیی ڕه‌ش  پێشڕه‌وی بكات، شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ ئارادایه‌.

گه‌ریلا به‌ چالاكییه‌كانی خۆی ناهێڵێت سه‌ربازان له‌ كۆپته‌ره‌كانی جۆری كۆبرا دابه‌زن. ده‌ستنیشانكرا كه‌ له‌ گردی پارتیزان ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رباز كوژراو و بریندار بوون.

فڕۆكه‌سیخووڕییه‌كان به‌سه‌ر ئاسمانی هه‌رێمه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیش بۆردومانی هه‌رێمه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

s.m