له سلێمانی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی ١٥ی شوبات ئیدانه كرا
سەدان کەس لە خەلکی شاری سلێمانی، بە خۆپیشاندانێك ئیدانەی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی ١٥ی شوبات-ی دژ به عه‌بدوڵا ئۆجالان-یان کرد.
سەدان کەس لە خەلکی شاری سلێمانی، بە خۆپیشاندانێك ئیدانەی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی ١٥ی شوبات-ی دژ به عه‌بدوڵا ئۆجالان-یان کرد.
كاتژمێر ١٥:٠٠ی ئه‌مڕۆ سەدان کەس لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی، بۆ ئیدانه‌كردنی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی ١٥ی شوبات\٢٦ی ڕێبه‌ندان-ی دژ به ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، خۆپیشاندانێكیان سازكرد. خۆپیشاندانه‌كه به ڕێپێوان له شه‌قامی سه‌هۆڵه‌كه ده‌ستی پێكرد و تا به‌رده‌م باخی گشتیی شاره‌كه به‌رده‌وام بوو.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا ئاڵاکانی یەپەگە\یەپەژە، وێنەی ئۆجالان و ئاڵای هەرێمی کوردستان بەرز کرانەوە. چالاکان و به‌شدارانی خۆپیشاندانه‌كه بە وتنەوەی دروشمەکانی «بژی ڕێبەرئاپۆ»، «نەفرەت لە پیلانگێڕی»، تووڕەیی خۆیان لە به‌رانبه‌ر پیلانگێڕیی دژ به ئۆجالان دەربڕی.
هه‌ر له‌و خۆپیشاندانه‌دا هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین ئیدانه كران و به دروشمی «بژی بەرخۆدانی عەفرین»، «بژی یەپەگە و یەپەژە» پشتیوانی خۆیان بۆ خۆڕاگریی قارەمانانەی گەلی عەفرین دووپات کردەوە.
ش. م