له شاری وان ١٤٨ زیندانی له مانگرتندان
له زیندانی ئاسایشی تووندی شاری وان له باكووری كوردستان ١٤٣ زیندانی ماوه‌ی ١١ ڕۆژه له مانگرتندان. هه‌روه‌ها مانگرتنی ٥ زیندانی له ڕۆژی ٨٦هه‌میندا به‌رده‌وامه.
له زیندانی ئاسایشی تووندی شاری وان له باكووری كوردستان ١٤٣ زیندانی ماوه‌ی ١١ ڕۆژه له مانگرتندان. هه‌روه‌ها مانگرتنی ٥ زیندانی له ڕۆژی ٨٦هه‌میندا به‌رده‌وامه.
له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، به پێشه‌نگایه‌تیی هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌یلا گیوڤه‌ن مانگرتن به‌رده‌وامه.
له ١٦ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ له زیندانی پیتی «ت»ی شاری وان هه‌ریه‌كه له زیندانییان جیهان تاموور، ئازیم سۆكه‌مه‌ن، شاهین ئۆنجو، به‌ختیار كه‌مال حه‌سه‌ن و بارش قاره‌مان ده‌ستیان به مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌ت له خواردن كرد. مانگرتنی ئه‌و زیندانییانه له ڕۆژی ٨٦هه‌میندا به‌رده‌وامه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له ١ی ئاداری ٢٠١٩، ١٤٣ زیندانی له زیندانی ئاسایشی تووندی شاری وان ده‌ستیان به مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌ت له خواردن كرد. به گوێره‌ی دوایین ئامار، ئێستا له سنووری وان به‌گشتی ١٤٨ زیندانی له مانگرتندان.
s.m