له لێلیكان و بارزان ٥ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند كه له هه‌رێمه‌كانی لێلیكان و بارزان-ی باشووری كوردستان له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا ٥ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند كه له هه‌رێمه‌كانی لێلیكان و بارزان-ی باشووری كوردستان له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا ٥ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له ١٤ی ئایار\٢٤ی بانه‌مه‌ڕدا، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، هێزه‌كانمان ڕۆژی ١٤ی ئایار\٢٤ی بانه‌مه‌ڕ كاتژمێر ١٤:١٥ له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له گردی لێلیكان-ی باشووری كوردستان چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. گورزی توندیان له سه‌نگه‌ر و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی دوژمن دا. له چالاكییه‌كه‌دا ٤ سه‌رباز كوژران و ٥ی دیكه‌ش بریندار بوون. هێزه‌كانی داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه، به ئۆبوس و هاوه‌ن تۆپبارانی ناوچه‌كه‌یان كرد.
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، له هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١١:٣٠ له دژی سه‌ربازانی داگیركه‌ر كه له‌سه‌ر گردی بایراك-ی هه‌رێمی بارزان-ی باشووری كوردستان جێگیرن، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا.
s.m