له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له گردی لهلیكان-ی برادۆست ١٩ سه‌ربازی توركیا كوژراون
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ٥ی نیسان\١٦ی خاكه‌لێوه تا ١٢ی نیسان\٢٣ی خاكه‌لێوه له گردی لهلیكان-ی هه‌رێمی برادۆست ١٩ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ٥ی نیسان\١٦ی خاكه‌لێوه تا ١٢ی نیسان\٢٣ی خاكه‌لێوه له گردی لهلیكان-ی هه‌رێمی برادۆست ١٩ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی هێرشه‌داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له هه‌رێمی برادۆست و چالاكییه‌كانی گه‌ریلا، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ١٩ سه‌ربازی توركیا كوژراون. هاوكات هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له مانگی مارس (ئادار) كه له ئامه‌د ئه‌نجامدراون، زانیاری دا:
٥ی نیسان\١٦ی خاكه‌لێوه له ناوچه‌ی لهلیكان ١٠ سه‌رباز كوژران
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: سوپای توركیای داگیركه‌ر ڕۆژی ٥ی نیسان\١٦ی خاكه‌لێوه له مه‌یدانه‌كانی لهلیكان و كه‌ڤۆرتێ-ی باشووری كوردستان ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنی داگیركردن كرد. هێزه‌كانمان ٩ی نیسان\٢٠ی خاكه‌لێوه له دژی یه‌كینه‌یه‌كی سوپای توركیای داگیركه‌ر كه هه‌وڵی ده‌دا له گردی كه‌ڤۆرتێ سه‌نگه‌ر دروست بكات، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه، له‌م چالاكییه‌دا ١٠ سه‌ربازی دوژمن كوژران و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان بریندار بوون. له دوای چالاكییه‌كه، سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان به كۆپته‌ری سكۆرسكی له هه‌رێمه‌كه گواسترانه‌وه.
١١ی نیسان\٢٢ی خاكه‌لێوه له لهلیكان ٩ سه‌رباز كوژران
به‌یانیی ١١ی نیسان\٢٢ی خاكه‌لێوه هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازانی سوپای توركیای داگیركه‌ر كه هه‌وڵیان ده‌دا خۆیان له‌سه‌ر گردی لهلیكان جێگیر بكه‌ن، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا ٥ سه‌ربازی دوژمن كوژران و ٦ی دیكه‌ش بریندار بوون.
له ڕاگه‌یه‌نراوی ١١ی نیسان\٢٢ی خاكه‌لێوه-دا، ڕامانگه‌یاندبوو كه ١١ی نیسان\٢٢ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ٩:٣٠ هێزه‌كانمان له گردی لهلیكان دژی یه‌كینه‌یه‌كی دوژمن چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا كه به‌هۆی ئه‌و چالاكییه ڕوویدا، ٤ سه‌رباز كوژران و ٥ی دیكه‌ش بریندار بوون.
١٢ی نیسان\٢٣ی خاكه‌لێوه (ئه‌مڕۆ) كاتژمێر ٨ هێزه‌كانمان له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر كه له گردی لهلیكان جێگیربوون، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. گورزی توند له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن درا، به‌ڵام ژماره سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان نه‌زانرا.
چالاكییه‌كان له ئامه‌د
هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی ئۆپه‌راسیۆن و چالاكییه‌كانی مانگی مارس (ئادار)ی ئامه‌د، ئه‌م زانیارییانه‌ی دا:
له ١٩ی مارس\٢٨ی ڕه‌شه‌مێ كاتژمێر ١٥:٣٠ هێزه‌كانمان له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان هێنێ-ی ئامه‌د و مه‌یدانی هێگاسۆرێ له نزیكه‌وه ئۆتۆمبێلێكی داگیركه‌رانیان كرده ئامانج. له‌م چالاكییه‌دا، یاریده‌ده‌ری فه‌رمانداری سه‌ربازگه‌ی هێگاسۆرێ سه‌رگه‌ن چاكماك و كۆنترایه‌ك به ناوی یاسین ئۆپچی كوژران. هێزه‌كانمان ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر كڵاشینكۆف و ده‌مانچه‌یه‌ك كه له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوون. له دوای ئه‌و چالاكییه سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكیان ده‌ستپێكرد. ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه له ٢٩ی مارس\٩ی خاكه‌لێوه به‌بێ ئه‌نجام پاشه‌كشه‌ی پێكرا.
له ١١ی مارس\٢٠ی ڕه‌شه‌مێ-دا سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له‌نێوان گونده‌كانی ئووچكوولا، تونهگرات، تۆپچوو مه‌همه‌ت، پرێژمان و شنگركێ-ی ناوچه‌ی پیران-ی ئامه‌د ئۆپه‌راسیۆنێكیان ده‌ستپێكرد. هێزه‌كانمان له ١٢ی مارس\٢١ی ڕه‌شه‌مێ كاتژمێر ١٠ له دژی یه‌كینه‌یه‌كی ئۆپه‌راسیۆن چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون كراوه‌ته‌وه ٧ سه‌رباز كوژراون و ٤ی دیكه‌ش بریندار بوون. له هه‌مان ڕۆژدا هێزه‌كانمان كاتژمێر ١٥ له دژی سه‌ربازه‌كانی دوژمن دیسان چالاكییه‌كی دیكه‌یان ئه‌نجامدا. ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كانی ئه‌م چالاكییه ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
له ١٣ی مارس\٢٢ی ڕه‌شه‌مێ هێزه‌كانمان یه‌كینه‌یه‌كی ئۆپه‌راسیۆنیان خسته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان و چاودێریان كرد. دواتر له كاتژمێر ٩ له نزیكه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و یه‌كینه‌یه. له‌م چالاكییه‌دا ٢ سه‌رباز كوژران و ٣ی دیكه‌ش بریندار بوون.
له هه‌مان ڕۆژدا كاتژمێر ٩:٥٠ و ١٠:٤٥دا هێزه‌كانمان له دژی دوو یه‌كینه‌ی ئۆپه‌راسیۆن چالاكییان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییانه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه ٤ سه‌رباز كوژراون و ٤ی دیكه‌ش بریندار بوون.
سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له ١٤ی مارس\٢٣ی ڕه‌شه‌مێ پاشه‌كشه‌ی به‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ی خۆی كرد.
s.m