له مه‌ڵه‌تی ٦ سیاسه‌تمه‌دار و داكۆكیكاری مافی مرۆڤ زیندانی كران
له شاری مه‌ڵه‌تیی باكووری كوردستان ٦ ئه‌ندامی هه‌ده‌په، ده‌به‌په و ئیهاد زیندانی كران.
له شاری مه‌ڵه‌تیی باكووری كوردستان ٦ ئه‌ندامی هه‌ده‌په، ده‌به‌په و ئیهاد زیندانی كران.
پۆلیسی توركیا ڕۆژی ٢٧ی تشرینی دووه‌م\٦ی سه‌رماوه‌ز له شاری مه‌ڵه‌تی هه‌ڵیكوتایه سه‌ر چه‌ندین ماڵی ئه‌ندام و به‌ڕێوه‌به‌رانی پارتیی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، پارتیی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په) و كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ (ئیهاد). له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په له شاره‌كه ئۆزجان ئاگداش، هاوسه‌رۆكی ده‌به‌په‌ی شاره‌كه نه‌رمین تونجه‌ل، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی ناوچه‌ی به‌ته‌ڵغازی ئه‌حمه‌د ئاكسوو، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی ناوچه‌ی یه‌شیلیورت عه‌زیز دۆغان، به‌ڕێوه‌به‌رێكی پێشووی هه‌ده‌په حه‌سه‌ن كارڤار، ئه‌ندامی هه‌ده‌په ئه‌حمه‌د توران سه‌رتكایا و هاوسه‌رۆكی ئیهاد-ی مه‌ڵه‌تی گۆنول ئۆزتورك ئۆغلوو ده‌ستگیر كران و گوازرانه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیس.
پاش ئیفاده دانیان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیس، ده‌ستگیركراوان ڕه‌وانه‌ی دادگه كران. حه‌سه‌ن كارڤار به مه‌رجی «پشكنینی دادی» ئازاد كرا، ٦ سیاسه‌تمه‌دار و داكۆكیكاری مافه‌كانی مرۆڤ-یش به تۆمه‌تی «ئه‌ندامه‌تیی ڕێكخستن» زیندانی كران.
s.m