دوای ئه‌وه‌ی به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له حیزبه كوردییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران، ڕامین حوسێن پەناهی و هیدایەت عەبدووللاپوور لە لایەن دادگه‌کانی سنە و ئوورمییه لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سزای له‌سێدارەیان بەسەردا سەپێنرا، كۆمه‌ڵێك سیاسه‌توان، مامۆستای زانكۆ، پارێزه‌ر و چالاكی مه‌ده‌نی له نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی دادی ئێران داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزاكه ده‌كه‌ن.
لەو نامەیەدا کە لەلایەن کۆمەڵێک لە نوێنەرانی خولەکانی پێشووی په‌رله‌مانی ئێران، پارێزەر، مامۆستایانی زانکۆ، چالاکانی سیاسیی و مەدەنی نووسراوە، هاتووە؛ ئێستا کە سزای لەسێدارەدان بۆ ٢کەسی دیکە لە لاوانی بێبەشی کوردستان بە ناوه‌كانی ڕامین حوسێن پەناهی و هیدایەت عەبدوللاپوور لە گرتووخانەکانی سنە و ئوورمییه دەرچووە، بۆ پاراستنی یەکێتی و ئەمنیه‌تی وه‌ڵات، چاوەڕوانین دادوه‌ران ڕێ و شوێنێک دابنێن هەتا سزای لەسێدارەدانی ئەو ٢ لاوەی کوردستان کە منداڵی ٢ بنەماڵەی ده‌ست ته‌نگ و نەدارن هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه. ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه پێشتر بە هۆی بارودۆخی داسەپاو بەسەر ناوچەکەدا، تووشی زەرەر و زیانێک بوون کە قەره‌بوو ناکرێنەوە.
لە درێژه‌ی نامه‌كه‌دا هاتووه؛ لە سێدارەدانی ئەو ٢ لاوە کوردە ئەگەر هەر پێشینە و تۆمەتێکیشیان لەسەر بێ، بە بێ ئەوەی هیچ کەسێکی تایبەت لە دژیان دۆسیەی کردبێتەوە، دەبێتە هۆی بێ هیوایی و بیرکردنەوەی نەرێنی چین و توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگە. به پێچەوانەشەوە هەڵوەشاندنەوەی سزاکەیان دەبێتە هۆکاری دەستەبەری یەکێتی و هێمنایەتی وه‌ڵات.
ش. م