به ئاماده‌بوونی هاوسه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ده‌په (پارتیی دیموكراتیی گه‌لان) و ده‌به‌په (پارتیی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان) له شاره‌كه، هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په موراد ساریساچ و نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده)، چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد (ته‌ژه‌ئا) و دایكانی ئاشتی له به‌رده‌م بینای هه‌ده‌په له وان لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی درا.
ئاماده‌بوان وێنه‌ی محه‌مه‌د و تونچ و دایكه تایبه‌ت-یان به‌رزكرده‌وه كه له به‌رخۆدانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی جزیر-دا شه‌هید بووبوون، هه‌روه‌ها پۆسته‌ری «ئێمه سه‌رمان دانه‌نه‌واند و سه‌ربه‌رزین» هه‌ڵدران.
په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په موراد ساریساچ گوتی، «١٤ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٥ له دژی شاره‌كانی كوردان پڕۆسه‌ی هه‌ڵوه‌شاندن ده‌ستی پێكرد. له پڕۆسه‌یه‌كی ٣ ساڵه‌دا دڕندایه‌تییه‌كی گه‌وره كرا. ساڵی ٢٠١٣ به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجالان له هه‌لومه‌رجی سه‌ختدا به‌و پڕۆسه‌یه‌ی ده‌ستی پێكرد بوو به هیوایه‌ك بۆ گه‌لانی توركیا. له‌و كاته‌دا هیچ ته‌رمێك نه‌ده‌هاته‌وه بۆ ماڵه‌كان، به‌ڵام حكوومه‌تی ئاكه‌په به پیلان پڕۆسه‌كه‌ی تێكدا و پڕۆسه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنی ده‌ستپێكرد.»
ساریساچ باسی له مانگرتنی له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده له زیندان كرد و گوتی، «ماوه‌ی ٣ ساڵه گۆشه‌گیرییه‌كی تووند له‌سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان هه‌یه. له دژی ئه‌و گۆشه‌گیرییه مانگرتن له خواردن ده‌ستی پێكردووه. له شاری وانیش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست مانگرتن ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا هێرشیان كرده سه‌ر چالاكان و چه‌ندین هه‌ڤاڵی ئێمه‌یان ده‌ستگیر كردووه.»
كوردان ده‌كه‌نه ئامانج
ده‌رباره‌ی هێرشی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر مه‌خموور و شه‌نگال، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند، «به‌و هێرشانه خه‌ڵكی سیڤیل ده‌كوژرێت. كوردان لێره ڕۆیشتن و په‌نایان بۆ مه‌خموور برد، به‌ڵام له‌وێش ڕزگاریان نه‌بوو. گه‌لی شه‌نگال كه به به‌رخۆدانی خۆی له ده‌ستی داعش ڕزگاری بوو، ئێستا توركیا هێرشی ده‌كاته‌سه‌ر. ئه‌مانه هه‌موو هێرشن له دژی كوردان. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هێرشه‌كان گه‌ل به‌رخۆدان ده‌كات. گه‌له‌كه‌مان پیلانی تێكشكاندن قبووڵ ناكات.»
s.m