له وان ٦ ئه‌ندامی هه‌ده‌په زیندانی كران
له چێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قڕكردنی سیاسی له شاری وان، ٦ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی لاوانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) كه ده‌ستگیر كرابوون، بڕیاری زیندانی كردنیان بۆ ده‌ركرا.
له چێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قڕكردنی سیاسی له شاری وان، ٦ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی لاوانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) كه ده‌ستگیر كرابوون، بڕیاری زیندانی كردنیان بۆ ده‌ركرا.
له شاری وانی باكووری كوردستان ٦ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی لاوانی هه‌ده‌په‌ی وان كه ٢٤ی تشرینی دووه‌م\٣ی سه‌رماوه‌ز ده‌ستگیر كرابوون، دوێنێ دوای ئیفاده دانیان له ئاسایش به تۆمه‌تی «ئه‌ندامه‌تیی ڕێكخستن» داوای به‌ندكردنیان كرا و برانه دادگه‌ی وان.
له‌نێو ئه‌و لاوانه‌ی كه برانه دادگه، هه‌ریه‌كه له ڕه‌مه‌زان تۆكتاشهر، ئه‌یله‌م جه‌نگیز، سینان سهڤیك، محه‌مه‌د كیه، نازلی ئاسڵان و عومه‌ر (پاشناوه‌كه‌ی نه‌زانرا) زیندانی كران.
s.m