له ٣٠ شوێنی جۆله‌مێرگ هاتووچۆ قه‌ده‌غه كرا
پارێزگاری جۆله‌مێرگ له ٣٠ شوێنی سنووری پارێزگه‌كه بۆ ماوه‌ی ١٥ ڕۆژ هاتووچۆی قه‌ده‌غه كرد.
پارێزگاری جۆله‌مێرگ له ٣٠ شوێنی سنووری پارێزگه‌كه بۆ ماوه‌ی ١٥ ڕۆژ هاتووچۆی قه‌ده‌غه كرد.
پارێزگاری جۆله‌مێرگ له باكووری كوردستان، ٣٠ شوێنی سه‌ر به شاری جۆله‌مێرگ و ده‌وروبه‌ری به «ناوچه‌ی ئاسایشی تایبه‌ت» ده‌ستنیشان كرد و هاتووچۆی بۆ ماوه‌ی ١٥ ڕۆژ له‌و شوێنانه قه‌ده‌غه كرد.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگ ڕایگه‌یاند، له شاری جۆله‌مێرگ و ناوچه‌كانی چه‌لێ، شه‌مزینان و گه‌ڤه‌ر ٣٠ شوێنیان وه‌ك «ناوچه‌ی ئاسایشی تایبه‌ت» دیاریكردووه و له‌نێوان ٤-١٩ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨\١٣-٢٨ی سه‌رماوه‌ز هاتووچۆ له‌و شوێنانه قه‌ده‌غه‌یه.
s.m