له پاتنۆس فشار له زیندانییان ده‌كرێت
فشار و پێشێلكارییه‌كان له به‌ندیخانه‌ی پیتی ئێڵ-ی پاتنۆس زیاتر ده‌بن. ڕاگه‌یه‌نرا كه ئاوی پاك نادرێته زیندانییان و زیندانییه نه‌خۆشه‌كانیش نابرێنه نه‌خۆشخانه.
فشار و پێشێلكارییه‌كان له به‌ندیخانه‌ی پیتی ئێڵ-ی پاتنۆس زیاتر ده‌بن. ڕاگه‌یه‌نرا كه ئاوی پاك نادرێته زیندانییان و زیندانییه نه‌خۆشه‌كانیش نابرێنه نه‌خۆشخانه.
سیبه‌ل كابوول كه هه‌موو مانگێك له‌گه‌ڵ ٣ منداڵه‌كه‌ی له شرناخه‌وه بۆ دیده‌نیی هاوژینه‌كه‌ی (شه‌ڤكی كابوول) ده‌چووه ئاگری ڕایگه‌یاند، ڕۆژ به ڕۆژ بارودۆخی زیندانییان خراپتر ده‌بێت. ناوبراو گوتی: «ساڵی ڕابردوو هاویژنه‌كه‌م جه‌ڵته‌ی دڵ لێیدا، به‌ڵام دوای هه‌فته‌یه‌ك دیسان بردیانه‌وه به‌ندیخانه. نه‌خۆشییه‌كانی ئه‌و به‌رده‌وامن و زۆر زیندانیی دیكه‌ی نه‌خۆشیش هه‌ن. نه ئاوی پاك و نه خواردنیش به زیندانییان نادرێت. به‌بێ هۆكار زیندانییه‌كان ده‌خه‌نه ژووری تاكه‌كه‌سی. هه‌ر جار كه ده‌چووم، هاوژینه‌كه‌م ده‌یگوت ئه‌و جلوبه‌رگه‌ی بۆت ناردووم به‌ده‌ستم نه‌گه‌یشتووه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاوی پاك ناده‌نه زیندانییان، زیندانییه‌كان ناتوانن خۆیان بشۆن و خواردنیشیان خراپه. له‌به‌رئه‌وه هه‌موویان لاواز بوون.»
نایانبه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه
كابوول له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا باسی له‌وه كرد كه به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌كه سیاسه‌تێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر زیندانییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. گوتی: «زۆر جار نه كتێب و نه ڕۆژنامه‌ش به زیندانییه‌كان ده‌ده‌ن. له هه‌ر دیده‌نییه‌كدا به من ده‌ڵێن [ئه‌م دۆخه ڕابگه‌یه‌نن]. من ده‌مه‌وێ شتێكیان بۆ بكرێت. هاوژینه‌كه‌م به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌رجی كه‌له‌پچه‌كردن قبووڵ ناكات، نایبه‌نه نه‌خۆشخانه. نه‌خۆشییه‌كانیان ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر ده‌بن. بۆ خۆشۆردنیش ئاویان پێناده‌ن. له هه‌فته‌دا ٨ كاتژمێر ئاویان پێده‌ده‌ن، له‌و ماوه‌یه‌شدا هه‌ر كه‌س كارێك ده‌كات.»
s.m