له شاری ڕوحا دانیشتنی دادگه‌یی كردنی كۆمه‌ڵێك سیاسه‌تمه‌داری هه‌ده‌په و ده‌به‌په كه له ١٢ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٦ ده‌ستگیر كرابوون، له شه‌شه‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كان به‌ڕێوه‌چوو. لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی، به‌شداربوون له پرسه و مه‌ڕاسیمی به‌خاكسپاردنی ته‌رم وه‌ك بیانوو بۆ دادگه‌یی كردنه‌كه پیشان دران و سزا به‌سه‌ر ٣ زیندانیكراو و ٥ كه‌سی دیكه‌دا سه‌پێنرا.
سزای زیندانیكردنی ٧ ساڵ و ١٠ مانگ و ١٥ ڕۆژ بۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی بۆزاڤا (سه‌ر به ده‌به‌په) بایرام ئاسڵان، ٨ ساڵ و ٦ مانگ بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ڕێكخستنی ده‌به‌په له ناوچه‌ی وێرانشار مه‌حموود كایا، ٩ ساڵ بۆ هاوسه‌رۆكانی پێشووی هه‌ده‌په له ناوچه‌كه محه‌مه‌د چیچه‌ك و ماهیده كورتته‌كین، ٨ مانگ بۆ هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په له ناوچه‌كه پارێزه‌ر سه‌ڤدا چه‌لیك بڕایه‌وه.
ده‌سته‌ی دادگه بڕیاری به‌زیندانیكراوی هێشتنه‌وه‌ی هه‌موو سیاسه‌تمه‌داره‌كانی دیكه‌ی دا جگه له تۆمه‌تباران ئۆزبینگۆل و ئاسڵان.
s.m