له گردبوونه‌وه‌كه‌دا، بەرهەم شوان ئەندامی رێكخراوی گەنجانی وه‌ڵاتپارێز وته‌یه‌كی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: ئەو عەفرینەی تورکیا وتی بە ۳ رۆژ داگیری ده‌كه‌م، ئەمڕۆ به‌رخۆدانه‌كه‌ی گه‌یانده ڕۆژی ٥١هه‌مینه‌وه. گەلی ڕۆژئاوا بە بەرخۆدانی کۆبانێ ئەوەیان سەلماند کە هیچ هێزێک ناتوانێت ئیرادەی گەل بشکێنێت، هەر بۆیە دڵنیاین کە بەرخۆدانی عەفرین سەردەکەوێت.
وتیشی: ئەوەی جێگەی داخە ئەوەیە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کە خۆیان بە پاڕێزەری مافی مرۆڤ دەزانن، ئێستا له به‌رانبه‌ر ئەو كۆمه‌ڵكوژییه‌ی لە عەفرین ڕوودەدات خۆیان کەڕ و کوێر کردووه.
هه‌ر له‌و چالاكییه‌دا، حسێن کەرکووکی وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان وته‌یه‌كی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: ده‌یانه‌وێت ئەو پیلانەی لە ۱٦ی ئۆکتۆبەر لە دژی کەرکووک ئەنجامدرا، به هه‌مان شێوه لەسەر عەفرین دووبارەی بکەنەوە، بەڵام عەفرین بە بەرخۆدانی خۆی هەموو پیلانێکی پووچەڵ کردەوە.
كه‌ركووكی لە درێژەی قسەکانیدا ئیدانه‌ی بێده‌نگیی کۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی كرد لە به‌رانبه‌ر ئه‌و کۆمەڵکوژییانه‌ی دەوڵەتی تورکیا له عەفرین ئەنجامی دەدات و هاوڵاتیانی سیڤیل ده‌كاته ئامانج.
لەو گردبوونه‌وه‌یه‌دا هەریه‌کە لە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، بزووتنەوەی گۆران، بەرەی دیموکراسیی گەل، حیزبی شیوعی کوردستان، حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان وتاریان پێشکەش کرد و پشتگیری خۆیان بۆ بەرخودانی عەفرین دووپات کردەوە.
s.m