له گونده‌كانی هیزان قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ڕاگه‌یه‌نرا
له چه‌ند گوند و كێڵگه‌یه‌كی سنووری ناوچه‌ی هیزان-ی سه‌ر به شاری به‌دلیس قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ ڕاگه‌یه‌نرا.
له چه‌ند گوند و كێڵگه‌یه‌كی سنووری ناوچه‌ی هیزان-ی سه‌ر به شاری به‌دلیس قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ ڕاگه‌یه‌نرا.
پارێزگه‌ی به‌دلیس ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، له كاتژمێر ١٨ی ڕێكه‌وتی ٣٠ی تشرینی یه‌كه‌م\٨ی گه‌ڵاڕێزان به‌دواوه ڕۆژانه له‌نێوان كاتژمێر ١٨ و ١٩ هاتووچۆ له گونده‌كانی ئارپالی، باگشلی، ئاگاچلی، كێڵگه‌كانی ره‌جه‌بلی، كێڵگه‌ی گوندی ئاكشار ئاشاگكلاڤوز، كێڵگه‌كانی یوكاركلاڤوز، گونده‌كانی ئوچدیره‌ك، كوپلو، كانیگۆلو و كێڵگه‌كانیان، قه‌ده‌غه‌یه.
s.m