بە وتەی نادری، منداڵێکی ٨ مانگە بەهۆی سەرما تای بەرزبووه‌ته‌وه و گیانی لەدەست داوە. نادری، ڕاشیگەیاند؛ ٩٧ کەس لەو خەڵکە لێقەوماوە بەهۆی نالەباری ژیانیانەوە هەوڵی خۆکوشتنیان داوە، ته‌نانه‌ت زۆر كه‌س هەیە ماوه‌ی ٧٠ ڕۆژە لەبەر نەبوونی حەمام نەیانتوانیوە خۆیان بشۆن.
ئەو نوێنەرەی په‌رله‌مانی ئێران، باس لە بارودۆخی نالەباری ژنانی دووگیانیش دەکات و ده‌ڵێت؛ بەرپرسانی حکوومەت بەڵێنەکانی خۆیانیان لەمەڕ دابینكردنی کەرەڤان و پێداویستییە تەندروستییەکان نەبردۆتەسەر.
ئه‌م لێدوانه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه له دوای لێدوانێكی پارێزگاری کرماشان دێت كه ئەو دەنگۆیانەی ڕه‌ت كردبووه كه باس لە سەرمابوون و ڕەقهه‌ڵاتنی هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە ده‌كه‌ن.
پێشتریش نوێنەری ئیسلام‌ئاوای ڕۆژئاوا (شاهاباد) لە په‌رله‌مان، دەربارەی زەختی بانکەکان لەسەر لێقەوماوانی بومه‌له‌ر‌زه كه داوای دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیان لێ ده‌كات، داوای له حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران كردبوو ده‌ستێوه‌ردان بكات.
لە ٢١خەزەڵوەر/١٢ی نۆڤه‌مبه‌ر، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك بە گوڕی ٧.٣ پله‌ی ڕێخته‌ر لە شار و شارۆچکەکانی هه‌رێمی کرماشانی دا. بومه‌له‌رزه‌كه بووه هۆی کوژران و برینداربوونی هەزاران کەس و وێران بوونی هەزاران خانووی هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرە. ناکارامەیی و لاوازی دەزگه پەیوەندیدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو ناوچەیە، ناڕەزایەتییەکی زۆری هاوڵاتیان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی کوردستانی لێکەوتۆته‌وه.
ش. م