لەبناری قەندیل یادی تێکۆشانی بۆتان کرایەوە
لە بناری قەندیل یەکەمین ساڵی شەهیدبوونی تێکۆشان بۆتانی پەکەکە بەرزڕاگیرا و مەراسیمێک بەم بۆنەیەوە بەڕێوەچوو.
لە بناری قەندیل یەکەمین ساڵی شەهیدبوونی تێکۆشان بۆتانی پەکەکە بەرزڕاگیرا و مەراسیمێک بەم بۆنەیەوە بەڕێوەچوو.
تێکۆشان بۆتان-ی پەکەکە کە ساڵانێک لەبناری قەندیلدا خەباتی دەکرد و لەبەرخۆدانی عەفریندا شەهید ببوو، بە بۆنەی یەکەمین ساڵی شەهیدبوونیەوە لەبناری قەندیل یادی کرایەوە . لەمەراسیمەکەدا وێنەی شەهید تێکۆشین بۆتان بەرزکرایەوە.
دوای یەک خولەک بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە شەهیدانی ڕێگەی ئازاد، هاووڵاتیانی هەرێمەکە لەسەرکەسایەتی شەهید بۆتان قسەیان کرد و هاوولاتییەک بەناوی مام مارف هەڵبەستێکی خوێندەوە.
زیاتر لە٢٠سال لەناو ریزی گەریلادا تێکۆشانی کرد
تێکۆشین بۆتانی پەکەکە کە خەلکی سێرت-ی باکووری کوردستانە، زیاتر لە٢٠ساڵ لەناوڕیزی پەکەکەدا لە بوارە جیاجیاکاندا خەباتی کردووە. بۆتان کە ماوەیەکی درێژ لە هەرێمی قەندیل خەباتی ژنانی کردووە ولەلای هاووڵاتیانی هەرێمەکە زۆرخۆشەویست بوو. سالی ٢٠١٨ لە بەرخۆدانی عەفریندا شەهیدبوو.
ک-ش