لەسەرسنوورەکانی کرماشان کۆڵبەرێک کوژرا و٢ کۆلبەری دیکە برینداربوون

بە وتەی شایەتحالانی هەرێمەکە گروپێک لە کۆڵبەران لە ناوچەی سنووری سەلاسی باوەجانی پارێزگای کرماشانی رۆژهەلاتی کوردستان لەلایە هێزەکانی ڕژیمی ئێرانەوە کراونەتە ئامانج. لەوهێرشەدا کۆڵبەرێک کوژراوە و٢ کۆڵبەری تربرینداربوون.

بە پیی ئەوزانیارییانەی کە سەرچاوە هەرێمییەکان ڕایانگەیاندووە گروپێک لە کۆڵبەرانی کورد لە  ناوچەی سنووری سەلاسی باوەجانی سەرپارێزگای کرماشانی رۆژهەلاتی کوردستان لەلایە هێزەکانی ڕژیمی ئێرانەوە کراونەتە ئامانج. لەوهێرشەدا کۆڵبەرێک کوژراوە و٢ کۆڵبەری دیکە برینداربوون.

بەپێی ئەوزانیارییانە لە ئەنجامی تەقەی هێزە کانی سەرسنووری ڕژیمی ئێران کۆڵبەرێکی کورد بەناوی برومەند بەهرامی کوژراوە و ٢ کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی ئەرکان بەهرامی وهوشیار نەمامی بەسەختی برینداربوون.
بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەزگەلە. دوەترێت کە باری تەندروستی ئەودوو کۆڵبەرە بریندارە ناجێگیرە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی پێنج شەممە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە راپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە لە ماوەی یەک مانگدا لەسەر سنوورەکانی رۆژهەڵات وباشوورئ کوردستان لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رژیمی ئێران ٦ کۆڵبەر کوژراون و ١٤ کۆڵبەری تر بریندار بوون.

ک-ش