لەسەر سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک برینداربوو
هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران گروپێک لەکۆڵبەرانی کوردیان ناوچەی پیرانشار لەسەرسنوورە کانی نێوان ڕۆژهەلات وباشووری کوردستان کردەئامانج . لەئەنجامی ئەو هێرشەدا کۆڵبەرێک برینداربوو.
هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران گروپێک لەکۆڵبەرانی کوردیان ناوچەی پیرانشار لەسەرسنوورە کانی نێوان ڕۆژهەلات وباشووری کوردستان کردەئامانج . لەئەنجامی ئەو هێرشەدا کۆڵبەرێک برینداربوو.
بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، دوێنی لە سەرسنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان، لە ناوچە سنوورییەکانی شاری پیرانشار هێزە
چەکدارەکانی رژیمی ئێران گروپێک لە کۆڵبەرانیان داوەتە بەردەستڕێژی گولە، لە ئەنجامی ئەو هێرشە کۆڵبەرێک بریندار بووە.
بەپێی هەواڵەکە ئەو کۆڵبەرە ناوی ئەبوبەکرە و خەڵکی گوندی شەختان-ی سەربە پیرانشار-ی پارێزگای ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، دوای برینداربوونی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری پیرانشار و لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکی دایە.
بەپێی ئامارەکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٦٨ کۆڵبەر کە خەڵکی پارێزگاکانی، ورمێ، سنە و کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانن، بە تەقەی ڕاستەوخۆ هێزەکانی ڕژیمی ئێران، ڕووداوی سروشتی، تەقینەوەی مین یان کەوتنە خوارە گیانیان لەدەستداوە.
ک٠ش