لەناوچەی ئەبخێى وان ٨ سیاسەتمەدار دەستگیرکران
لە ناوچەی ئەبخێى وان لە باکووری کوردستان، هێزە ئەمنییەتییەکانی دەوڵەتى تورکیا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی چەندین هاووڵاتى و عەلى ئێحسان هاوسەرۆکی هەدەپە و ٧ کەسی تریان لەو ناوچەیە دەستگیرکرد.
لە ناوچەی ئەبخێى وان لە باکووری کوردستان، هێزە ئەمنییەتییەکانی دەوڵەتى تورکیا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی چەندین هاووڵاتى و عەلى ئێحسان هاوسەرۆکی هەدەپە و ٧ کەسی تریان لەو ناوچەیە دەستگیرکرد.
هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوى ئاهەنگى نەورۆزی کوردان، هێزە ئەمنییەکانى تورکیا لە شارى وان ئۆپراسیۆنیان لە دژى چالاکوانان، کەسایەتییەکان و بەرپرسانى حزبەکانى ئەو ناوچەیە دەستپێکردووە.
لە زۆربەی گەڕەکەکانی ناوچەی ئەبخێی وان پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و یەکێک لەو ماڵانەى هەڵیانکوتایە سەری، مالی هاوسەرۆکی هەدەپە بوو. لەو هەڵکوتانە سەر ماڵى هاووڵاتیان و چالاکانی سیاسیی کورد ٨ چالاکی سیاسی دەستگیرکران.
بە نزیک بوونەوە لە کاتى بەڕێوەبردنى ئاهەنگى نەورۆز، حکومەتی تورکیا هەمو هێزی خۆی خستووەتە گەڕ کە پێش لە ئاهەنگی نەورۆزی کوردان لە باکووری کوردستان بگرێت.
ک.ش
ر.م