لە ئامەد سزای زیندانی بەسەر ٣٢ ئەندامی کەسکدا سەپێنرا

٣٢ ئەندامی کەس لە ئامەد کە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا بە ئەشکەنجە دەستگیرکران سزای زیندانیان بەسەردا سەپێنرا.

پلاتفۆرمی لقی ئامەدی کۆنفیدراسیۆنی سەنداکاکانی رەنجدەرانی جەماوەری (کەسک) لە ١٧ی تەموزی ٢٠١٧ لەدژی لەکاردوورخستنەوەی کرێکاران لە چوارچێوەی بڕیارنامەی حوکمی یاسادا چالاکیان ئەنجامدا، بەڵام ٣٢ کەس لە چالاکوانان دەستگیرکران.

دانیشتنی دادگاییکردنی ٣٢ کەسەکە لە١٠مین دادگای سزای عەسلیەی ئامەد بەڕێوەچوو. ژمارەیەک ئەندام و بەڕێوەبەری کەسک کە دەستگیریش نەکراون دادگاییکردن و پارێزەرانیشیان ئامادە بوون.

ئەندام و بەڕێوەبەرانی کەسک تاوانەکانی ڕەتکردوە و داوایان کرد ئازاد بکرێن.

بەڵام دادگای داگیرکەری تورک سزای ساڵێک و شەش مانگی بەسەر هەر یەک لە دەستگیرکراوەکاندا سەپاند.

ف.ق