لە ئامەد و وان و مێردین نۆبەتی دیموکراسیی بەردەوامە

لە شارەکانی ئامەد، وان و مێردینی باکوری کوردستان بە بەشداری گەل، پارلەمانتاران و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی چالاکیی نۆبەتی دیموکراسیی کە دژی کودەتای ئاکەپە دەستی پێکردووە، بەردەوامە.

لە 19ی ئابی ڕابردوو، بە فەرمانی سەرۆککۆماری ڕژێمی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کودەتا بەسەر شەڕعییەتی گەل و دیموکراسیی و شارەوانییەکانی هەدەپەدا کرا. دوابەدوای ئەوەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە کودەتاکە، لە شارەکانی ئامەد، وان و مێردین و چەندین شوێنی دیکەی باکوری کوردستان و کوردستان و ناڕەزایەتی نیشاندرا و دەست بە چالاکیی نۆبەتی دیموکراسیی کرا. چالاکییەش بە شێوازی ڕۆژانە بەڕێوەدەچێت و تێیدا نۆبەتدارانی دیموکراسیی جەخت دەکەنەوە تا ئەو کاتەی شەرعیەت بۆ گەل دەگەرێتەوە و گەورە شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردین ڕزگار و ئازاد دەکرێن و هاوسەرۆکان و کارمەندانیان دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان لە چالاکییەکەیان بەردەوام دەبن.
ئەمڕۆ هەینی، لە سەرویانەوە وان و مێردن و ئامەد و چەندین شار و ناوچەکەی دیکە بە بەشداری گەل، پارلەمانتاران و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی چالاکیی لە ناویاندا دایکانی ئاشتی، تەڤگەری ژنانی ئازادی تەژەئا - TJA نۆبەتی دیموکراسیی درێژەی پێدرا.

لە چالاکییەدا چەندین وتە پێشکەش کران و تێیاندا ڕاگەیەندرا: "دەسەڵاتداری و ڕێبازێک کە ئەمڕۆ لە تورکیا هەیە، دەسەڵاتداری و ڕێبازێکی تاکەکەسی و دکتاتۆرییە".
لە لێدوانەکانی نۆبەتی دیموکراسییدا جەختیش کرایەوە: "دەسەڵاتداری ئاکەپە هەموو دامودەستگا و دامەزراوەکانی حکومەت و دەوڵەتی خستووەتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە و کەسێک لە کۆشکی کۆمارییەوە لەگەڵ 16 اوێژکارییدا هەوڵدەدات بە تەنیا وڵات بەڕێوەبەرێت، ئەوەش گەرتنەبەری ڕێبازی دەسەڵاتی تاکەکەسی و دیکتاتۆرییە و وڵات بەرەوە ئاقارێکی خراب و مەترسیدار دەبات".
هەروەها ئاماژەش بە وتە فریودەرەکانی ئەردۆغان لە نەتەوە یەکگرتووەکان درا و ئاشکرا کرا: "ئەردۆغان لە نەتەوە یەکگرتووەکان وانەی بە هەمووان وتەوە، بەڵام نادادی وڵاتەکەی خۆی نەبینی و ئەوەش دووڕوویی و دووفاقی ئەو نیشان دەدات".

وەک هەمیشە ئەمڕۆش چالاکییەکانی نۆبەتی دیمۆکراسی بە چالاکی دانیشتن کۆتاییان پێهات و سبەینێش بەردەوام دەبن.

هـ.هـ