لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا دیلکراوەکانی قەرس گەیشتنە ١٢ کەس
لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی دژ بە گەلی کورد و هەدەپە لە قەرس، ژمارەی ئەو کەسانەی سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا گەیشتنە ١٢ کەس.
لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی دژ بە گەلی کورد و هەدەپە لە قەرس، ژمارەی ئەو کەسانەی سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا گەیشتنە ١٢ کەس.
لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی سیاسیی دژ بە گەلی کور و هەدەپەدا، داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک لە قەرس لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا دەستی بە لێکۆڵینەوە کردبوو. لەو لێکۆڵینەوەیەدا شەڤین ئالاجا هاوسەرۆک شارەوانیی قەرس و ٢١ کەسی تری دەستگیرکرابوون.
٤ رۆژ لە دوای دەستگیرکردنیان، بڕیاری زیندانیکردن بۆ ٣ کەس لە دەستگیرکراوەکان دەرکرا و ٣ کەسی تریش لە دەستگیرکراوەکان بە مەرجی مانەوە لە ژێر چاودێریی دادگادا ئازاد کران.
دوێنێش ١٠ کەسی تر لە دەستگیرکراوەکانیان برد بۆ دادگا و دوای وەرگرتنەوەى وتەکانیان لە داواکاریی گشتیدا، خەلیل کان بە مەرجی مانەوە لە ژێر چاودێریی دادگادا ئازادکرا، بەڵام بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن دا" و سەپاندنی سزای زیندانیکردن و دیلکردن بە سەریاندا هەر یەک سوعاد بایهان، کایا ناکی، فەخرەدین کایا، رەیس بایکز، حەمید داشدەلەن، حەمدی ئەرکمەن، مەدیا تورگای، بولەند ئاگبابا و عومەر ئالبایراک رەوانەى دادگا کران، لە دادگای ئێشکگریی سوڵح دا دووبار وتە لەو کەسە دەستگیرکراوانە وەرگیرایەوە و دادگاش بە هەمان ئەو تۆمەتەى لەلایەن داواکاری گشتییەوە خرابووە پاڵ کەسە دەستگیرکراوەکان، سزای زیندانیی بەسەردا سەپاندن.
بڕیارە ئەمڕۆ شەڤین ئالاجا هاوسەرۆک شارەوانیی قەرس و ٥ کەسی تر ببرێن بۆ دادگا.
دەوڵەتی تورک لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆن پاکتاوکردنیی سیاسیی گەلی کورد و هەدەپە و کەسە ئازادیخوازەکاندا، رۆژی ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠ زیاتر لە ٨٠ کەسی تری وەک ئایهان بیلگەن هاوسەرۆک شارەوانیی قەرس، سری سوەیان ئۆندەر پەرلەمانتاری پێشوو و چەندین کەسی تر دەستگیرکرد و سزای زیندانیکردنیان بەسەر زۆربەیاندا سەپاند.
ژ.ت