لە باشووری کوردستان بەر لە دەستپێکردنی هەڵبژاردن پێشێلکارى زیادى کردووە
لە باشووری کوردستان پێش دەستپێکردنی هەڵبژاردنى ١٢ى ئایار /٢٢ى گوڵان، پێشێلکارى مافەکان زیادیکردووە. لە ماوەى ١٥ رۆژدا ٧١٦ پێشێلکارى تۆمارکراون.

بڕیارە لە ١٢ی ئایاری ئەمساڵ / ٢٢ى گوڵان هەڵبژاردن لە باشووری کوردستان ئەنجام بدرێت و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنییش لە سلێمانی ئاماری پێشێلکارییەکانی ١٥ رۆژی رابردووی بڵاوکردەوە. بە پێی ئەو ئامارە ٧١٦ پێشێلکاریی تۆمار کراون.
لە عێراق و باشووری کوردستان، لە ١٢ی ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمان بەرێوەدەچێت. هاوکات لەگەڵ پروپاگەندەی هەڵبژاردندا پێشێلکاریی ماف و یاساکانی هەڵبژاردن ڕوو لە زیادبوون دەکەن.
فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی لە سلێمانی بە راپۆرتی پێشێکارییەکانی ١٥ رۆژی رابردووی بڵاوکردەوە.
ئەندامی فیدراسیۆنەکە عیماد حەمید لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە ١٥ رۆژی رابردوودا ٧١٦ پێشێلکاریی یاساییمان تۆمار کردووە".
راشیگەیاند، ١٠ کەناڵی تەلەفزیۆنیی و دەزگای میدیایى ٤٨٦ جار یاساکانی هەڵبژاردنیان پێشێلکردووە و پارتە سیاسیبەکانیش لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا ٢٣٠ جار یاسایان پێشێلکردووە.