لە برادۆست ئۆتۆمبێڵی سوپای تورک تەقینرایەوە: ٦ سەرباز کوژران

لەسەر ڕێگای نێوان هەرێمەکانی لێلیکان و کەڤۆرتێی برادۆستی باشووری کوردستان، لە کاتێ تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێڵێکی سوپای تورکدا تەقینەوەیەک ڕوویدا و لە ئەنجامدا ٦ سەربازی تورک کوژران.

لەسەر ڕێگای نێوان هەرێمەکانی لێلیکان و کەڤۆرتێی برادۆستی باشووری کوردستان، لە کاتێ تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێڵێکی سوپای تورکدا تەقینەوەیەک ڕوویدا.

بەپێی سەرچاوە هەرێمیەکان ٦ سەربازی تورک کوژراون.

گوندنشنینان کە ویستیان بچنە نزیک ئۆتۆمبێڵەکە بوونە ئامانجی هێرشی چەکداری سەربازانی تورک.

ڕاگەیەنرا گوندنشینێک کە پێشەمەرگە بووە لە ڕووداوەکەدا بریندار بووە.

ف.ق