لە برادۆست هاوکاری بۆ ڕۆژئاوا کۆ دەکرێتەوە

لە ناوچەی برادۆست کەمپینێکی یەک هەفتەیی بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد.

کۆکردنەوەی هاوکاری پارە و کەل و پەل و خۆراک بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە. لەم چوارچێوەیەدا لە شارەدێی سیدەکان-ی ناوچەی برادۆست-ی سەربە هەولێر، کەمپینێکی یەک هەفتەیی بۆ کۆکرکدنەوەی هاوکاری دەستیپێکرد.

یەکێک لە بەشدارانی کەمپینەکە بەناوی هۆشمەند برادۆستی وتی: "برادۆستییەکان بە بەردەوامی لە پرسە نەتەوەیی و وڵاتپەروەرییەکاندا ئامادە بوون، بەو ئامانجەی لە ڕێگای کەمپینەوە هاوکاری و کۆمەک بۆ ڕۆژئاوای کوردستان کۆ بکرێتەوە".

هەروەها دەشڵێت؛ ئەوە ڕووداوانەی لە ڕۆژئاوای کوردستان روو دەدەن، داگیرکاریی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤە و لەدژی هەموو پێوەرە دیموکراسییەکانە.

کەمپینی کۆکردنەوەی هاوەکاری لە سیدەکانی برادۆست، ڕۆژی سێشەممە دەتیپێکردووە و هەتا ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

ز.ش