لە بەرلین چالاکیەک بەڕێوە چوو
لە بەرلینی پایتەخی ئەلمانیا لە بەردەم پەرلەمانی فیدڕال چالاکیەک بەڕێوە چوو.
لە بەرلینی پایتەخی ئەلمانیا لە بەردەم پەرلەمانی فیدڕال چالاکیەک بەڕێوە چوو.
بە مەبەستی ئیدانەکردنی هێرشە قڕکەر و داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا و سەرتاسەری کوردستان، لە بەردەم پەرلەمانی فیدرالی لە بەرلینی پایتەختی ئەلمانیا چالاکیەک بەڕێوە چوو.
چالاکیەکە کە بە پێشەنگی پەیەدە بەڕێوە چوو، سێ رۆژ لە هەمان شوێن بەردەوام دەبێت.
نوێنەری پەیەکە لە بەرلین سولەیمان حاجۆ لە چالاکیەکەدا قسەی کرد و رایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک جێگای قبوڵکردن نیە و وتی:" ئێمە وەکو پەیەدە لە دژی ئەمە دەوەستینەوە و ئەو هێرشانە شەرمەزار دەکەن کە بە بیانووی بوونی پەکەکە، لێرە و لەوێ ئەنجام دەدرێن. دەبێت حکومەتی ئەلمانیاش لە دژی ئەم هێرشانە هەستیار بێت و کۆتایی بە هاوکاریەکانی بهێنێت بۆ دەوڵەتی تورک. ئێمە وەکو کوردانی ئەلمانیا، بانگەوازی ئاراستەی حکومەتی ئەلمانیا دەکەین کە بە پێ یاساکانی خۆی بجولێتەوە و لە دژی هێرشە داگیرکەریەکان هەڵوێست بنوێنێت."
ز.ش