لە بەرواری ١٠ تیمی تایبەت سزادران

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ١٠ تیمی تایبەت سزادران. چالاکیەکە بە بۆنەی ١٥ی تەباخەوە ئەنجامدرا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"سوپای داگیرکەری تورک ماوەیەک بوو لە ناوچەی بەرواری سێرت لە ناوچەی کاتۆ هێشەت، بە بەشداری تیمە تایبەتەکان بۆسەی دادەنا. هێزەکانمان چاودێری ئەو یەکینەیەیان کرد و کۆنتڕۆڵیان کرد. ١٢ی ئاب کاتژمێر ١٢:٠٠ هێزەکانمان لەنێوان بەرواری و هێشەت لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی یەکینەکانی دوژمن چالاکی ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ئۆتۆمبێڵی دوژمن بە تەواوی تێکشکا و بە پێی زانیاریەکانمان ١٠ تیمی تایبەت سزادران. چالاکیەکە بە بۆنەی ساڵیادی ١٥ی تەباخ ئەنجامدرا.

٧ی ئابیش سوپای داگیرکەری تورک بە پشتگیری کۆنتراکان لە ناوچەکانی کۆروک و ئاخۆلای ناوچەی پایزاوای وان دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. ئۆپەڕاسیۆنەکە ١٣ی ئاب بێئەنجام کۆتایی هات و هێزەکانی دوژمن لە ناوچەکە کشانەوە. سوپای تورک لە ئێستادا لە ناوچەکە بۆسە دادەنێت.

١ی ئاب سوپای داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی چراڤێی هەرێمی چیای گاباری شڕنەخ هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا. لە هێرشەکەدا هاوڕێکانمان ئارگەش و وارشین شەهید بوون. لە داهاتوودا ناسنامەی هاوڕێکانمان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکرێن.

١٥ی ئاب کاتژمێر ١٥:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەر ناوچەی ئارس – فارسی ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد. بەهۆی بۆردنومانەوە هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت.

١٣ی ئاب کاتژژمێر ٢٢:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەر ئۆتۆمبێڵێکیان لە گوندی ڕەشانکێی سەر بە هەرێمی زاویتەی دهۆک بۆردومان کرد. لە هێرشەکەدا ٣ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون."

ف.ق