لە حەفتەنین و خاکورک لەدژی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدرا

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە حەفتەنین و خاکورک لە دژی سوپای تورک چالاکیان ئەنجامدا. ژمارەیەکی زۆر سەرباز سزادران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی گەریلاکان و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"٢٠ی ئاب دوای نیوەڕۆ لە دەڤەری پیربولای حەفتانین لەنێوان هێزەکانی سوپای داگیرکەری تورک و یەکینەکانی ئێمەدا شەڕ روویدا. لە شەڕدا ژمارەیەکی زۆر سەربازی دوژمن سزادران. سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک کە لە لایەن گەریلاکانمانەوە گورزی گەورەیان بەردەکەوێت سەرلەبەیانی ٢١ی ئاب هەڵیانکوتایە سەر گوندەکانی بانکێ و منینێ و لە گوندی بانکێ ماڵی هاوڵاتیانیان سووتاند. لەنێوان هێزە داگیرکەرەکان و یەکینەکانماندا جار جار شەڕ و پێکدادان ڕوودەدەن. کە زانیاریمان لەبارەی شەڕەوە بەدەستهێنا بۆ ڕای گشتی بڵاوی دەکەینەوە.

لە گەلی ڕەش ٢ سەرباز سزادران

٢٠ی ئاب دوو ئۆتۆمبێڵی سەربازی جۆری ڕیۆ و ئەقرەب کە ١٢ سەربازیان تێدابوو کاتژمێر ٠٦:٠٠ بەیانی بەرەو دەڤەری ئەرمووشی گەلی ڕەشی خواکورک بەڕێکەوتن، هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید ڕۆنیا و شەهید باگەردا لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە نزیکەوە چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا ٢ سەرباز سزادران و ٢ سەربازیش برینداربوون. سوپای تورک دوای چالاکیەکە هەرێمەکەیان بۆردومان کرد.

لە هەرکی و جوودی ئۆپەڕاسیۆن

١٧ی ئاب سوپای داگیرکەری تورک کاتژمێر ١٨:٠٠ لە دەڤەری هەرکی شەمزانین بە هاوکاری فڕۆکەکانی کەشف دەست بە ئۆپەڕاسیۆنێکی فراوان کرد. ئۆپەڕاسیۆنەکە بەردەوامە.

١٧ی ئاب لە کاتژمێرەکانی شەودا بە هاوکاری هەلیکۆپتەرەکانی سکورسکی لە دەڤەری سەفینە، جەمال و بەریەی جوودی سوپای تورک سەربازی جێگیر کرد. ١٨ی ئاب لە کاتژمێرەکانی بەیانیدا سوپای تورک دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری کرد. هەمان ڕۆژ کاتژمێر ١٧:٠٠ بێ ئەنجام ئۆپەراسیۆنەکە کۆتایی هات.

فڕۆکە جەنگیەکان فڕۆکە جەنگیەکان هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد

هێرشی دەوڵەتی تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە. لەم چوارچێوەیەدا:

٢٠ی ئاب کاتژمێر ١٠:٤٤ دەڤەری کارکەری زاپ، کاتژمێر ١١:١٠ دەڤەری ساجای ٣ جار بۆردومان کرا.

٢٠ی ئاب کاتژمێر ١٦:٤٥ فڕۆکە جەنگیەکان ٤ جار دەڤەری کونیشکای زاپیان بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا ئاگر بە دارستانەکانی ناوچەکە کەوت.

٢٠ی ئاب کاتژمێر ٢٣:٣٠ فڕۆکە جەنگیەکانی شەڕی سوپای داگیرکەری تورک دەڤەری گۆشینی خواکورکیان بە هەڕەمەکی بۆردومان کرد."

ف.ق