لە دهۆک ١٠ کەسی دیکە دەستگیرکران
لە دهۆک بۆ ئازادکردنی دەستیگرکراوانی شیلادزێ و سیرێ چالاکییەک ئەنجامدرا، لەلایەن ئاسایشەوە ١٠ کەس لە چالاکییەکەدا دەستگیرکران، کە یەکێک لە دەستگیرکراوەکان رۆژنامەنووسە.
لە دهۆک بۆ ئازادکردنی دەستیگرکراوانی شیلادزێ و سیرێ چالاکییەک ئەنجامدرا، لەلایەن ئاسایشەوە ١٠ کەس لە چالاکییەکەدا دەستگیرکران، کە یەکێک لە دەستگیرکراوەکان رۆژنامەنووسە.
دواى راپەڕینەکەى ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە شیلادزێ، کە هاووڵاتییان لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک چوونە سەر بارەگاى سەربازیى سوپاى تورکی داگیرکەر لە سیرێ، لە دهۆک، شیلادزێ، سیرێ و چەند ناوچەیەکى تری بادیناندا زیاتر لە ٨٠ کەس دەستگیرکران و تاوەکو ئێستاش ١٦ کەسیان لە زیندانەکاندا راگیراون.
٩ کەس لە دەستگیرکراوەکان ئەندامى نەوەى نوێن
لە دهۆک لەلایەن دەستەیەک لە چالاکوانان و هاووڵاتییان چالاکییەک ئەنجامدار و داوایانکرد، کەسە دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن، بەڵام هێزەکانى ئاسایش هێرشیان کردە سەر چالاکییەکە و ١٠ کەسیان دەستگیرکرد، کە یەکێکیان رۆژنامەنووسە.
راشگەیەندرا، ٩ کەسی تر لە دەستگیرکراوەکان ئەندامانى نەوەى نوێن و یەکێک لە دەستگیرکراوەکانیش پەیامنێری ئێن ئاڕ تی-یە.
ئەو ١٦ چالاکوان و هاووڵاتییە کە تاوەکو ئێستا لە زینداندان، ٣ کەسیان لە دهۆک و ١٣ کەسی تریشیان لە زیندانى سیرکا رادەگیرێن.
ر.م